کوردستان میدیا: خوێندکارێکی قۆناغی دۆکتورا لە شارۆچکەی کانی دیناری مەریوان لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ماوەیەک پێش ئێستا هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئێران لە شارۆچکەی کانی دینار چوونەتە ماڵی هاووڵاتییەک و کەسێکیان بەناوی خالید ئەحمەدی کوری مەلا ئەحمەد دەسبەسەر کردووە.
خالید تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی ئاوایی هەورامانی تەخت و خوێندکاری قۆناغی دوکتۆرای رشتەی جوغرافیایە و هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە و بێ سەروشوێنە.
بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە هەتا ئێستا بۆ چەندین جار سەردانی ناوەندە پێوەندیدارەکانیان کردووە، بەڵام لەلایەن لێپرسراوانەوە هیچ وڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە.