کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆکوژیی لاوێکی کورد لە ئیلام

15:01 - 2 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: لاوێکی کوردی تەمەن ٢٤ ساڵی خەڵکی \'\'ساڵح ئاوا\'\'ی ئیلام، بە هۆکارێکی نادیار خۆی کوشت.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٦ی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی، لاوێکی کوردی خەڵکی شاری \'\'ساڵح ئاوا\'\'ی سەربە پارێزگای ئیلام، دەستی داوەتە خۆکوژی و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست داوە.
ئەو لاوە پیاوێکی خێزاندار و کەم ئەندام بووە و هەتا ئێستا هۆکاری خۆکوژیی ئەو هاووڵاتییە کوردە رانەگەیەنراوە.
کارناسان نیگەرانیی خۆیان لە هەمبەر زیاد بوونی رێژەی خۆکوژی لە ئێراندا دەربڕیوە و بەپێی دوایین ئامارەکان پارێزگای ئیلام لە تێکڕای پارێزگاکانی ئێراندا پلەی یەکەمی لەو بوارەدا هەیە.
پارێزگای کرماشانیش لە باری زیاد بوونی رێژەی خۆکوژییەوە، لە پلەی چوراەمی پارێزگاکانی ئێران دایە.
کارناسانی بواری تەندروستی، خەمۆکی، دەستکورتی ئابووری و بێکاری لە گرینگترین هۆکارەکانی خۆکوژی لە ئێراندا دەزانن.
بەگوێرەی ئاماری ناوەندە دەوڵەتییەکانی رێژیمی ئێران تەمەنی خۆکوژی لە ئێراندا لە نێوان ١٥ هەتا ٢٤ ساڵ دایە و پاش رووداوی هاتوچۆ، خۆکوژی دووهەمین هۆکاری مەرگی خوێندکارانی ئێرانییە.