![](/weney-mallperr/4024.jpg)
کوردستان میدیا: کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و نوێنەری ژمارەیەک لە وڵاتانی بەشدار لە ٢٢ـەمین دانیشتنی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، خوازیاری هەڵوەشاندەوەی سزای سێدارەی چالاکانی عەرەبی ئەهواز بوون.
رێکەوتی ٢١ی رەشەمە، ئەحمەد شەهید رێپۆرتێری تایبەتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٢٢مین دانیشتنی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ئەو رێکخراوە لە ژنێڤ، سەبارەت بە مەحکووم کراوانی ئیعدام وتی: رێژیمی ئێران ٥ چالاکی عەرەبی ئەهوازیی بە تۆمەتگەلێکی جۆراوجۆر، بە دژە رێژیم لەقەڵەمیان دەدات و بە سزای سێدارە مەحکوومی کردوون.
نوێنەری وڵاتی بریتانیاش لەم دانیشتنەدا داوای لە رێژیمی ئێران کردووە بە پەلە سزای ئیعدامی ٥ چالاکی عەربی ئەهوازای هەڵبووەشێنێتەوە.
نوێنەری ئاڵمانیش وتوویەتی: چالاکانی عەرەبی ئەهوازا بەرەوڕووی توندتریین شێوازی ئازار و ئەشکەنجە بوونەتەوە و بەهۆی هەڵاواردنەکان بەناچاری بەشێک لەو چالاکانەش پەرتەوازەی وڵاتانی دراوسێ بوون.
حوکمی ئیعدامی ئەو ٥ چالاکەی عەرەبی ئەهواز لەلایەن لقی ٣٢ی دیوانی باڵای وڵاتـەوە بە بنەماڵەکانیان راگەیەنراوە.
ناوی ئەم ٥ چالاکە بریتییە لە: محەممەدعەلی عوموورینژاد، هادی راشیدی، هاشم شەعبانینژاد، جابر ئەلبووشووکە و موختار ئەلبووشووکە کە هەموویان ئەندامی دامەزراوەی زانستی ــ فەرهەنگیی ئەلحوارن لە مانگەکانی ریبەندان و رەشەمەی ١٣٨٩ دەسبەسەر کراون.