کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دادگای ئێران تریبووناڵ رێژیمی ئێرانی بە تاوان لەدژی مرۆڤایەتی مەحکووم کرد

13:43 - 22 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: دادگای ئێران تریبووناڵ لە راگەیەنراوێکدا رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە ئەنجام دانی تاوان لەدژی مرۆڤایەتی مەحکووم کرد.


لە سەرەتای ئەم راگەیەنراوەدا هاتووە: بۆ یەکەمین جار لە مێژووی هاوچەرخی ئێران و جیهاندا، گرووپێک لە بنەماڵەی قوربانییان کۆمکوژیی زیندانیانی سیاسیی دەیەی ٦٠ و بەشێک لە زیندانیانی سیاسیی ئەو دەیە و بە هاریکاریی بەربڵاوی چالاکانی سیاسی، کرێکاری و خوێندکاری، یاکسانیخوازانی نێوان ژن و پیاو، دادگایی کردن و موحاکمەی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان لە پاییزی ساڵی ١٣٨٦ـەوە دەست پێ کرد.
راگەیەنراوەکە پڕژاوەتە سەر ئەوەش، ئێران تریبووناڵ دادگایەکی خەڵکییە رەوایی خۆی لە جیاتیی دەوڵەت و رێکخراوە سیاسییەکان، لە خەڵک وەردەگرێت.
پاش ٥ ساڵ هەوڵ و تێکۆشان و کاری بەردەوا بۆ کۆکردنەوەی بەڵگە و دابین کردنی پێداویستییە ماڵییەکانی دادگا، دادگای ئێران تریبووناڵ توانیی لە مەحکووم کردنی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە ئەنجام دانی تاوان لەدژی مرۆڤایەتی مەحکووم کرد.