![](/weney-mallperr/5153.jpg)
کوردستان میدیا: دایه فاتمە مەولانی دایکی دوو شههیدی حیزبی دێموکرات لە تهمهنی ١١٠ ساڵیدا له شاری پیرانشار ماڵاوایی له ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ڕێکهوتی ٢٦ی بهفرانباری ١٣٩٤ی ههتاوی، دایه فاتمە مەولانی کچی عەبدووڵڵا، دایکی دوو شەهیدی حیزبی دێموکرات، شەهیدان ئیبراهیم و قادر فەرعانی، خهڵکی شارستانی پیرانشار له تهمهنی ١١٠ ساڵیدا به هۆی نهخۆشی کۆچی دوایی کرد.
ته رمی دایه فاتمه له نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەی پیرانشار و له گۆڕستانی ئەو شارهدا به خاک سپێردرا.
شەهید ئیبراهیم فەرعانی ساڵی ١٣٣٩ی هەتاوی، له گوندی کەوپەڕ سەر به شاری پیرانشار لەدایک بوو. ناوبراو پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو که له ڕێکەوتی ١٣ی خاکەلێوەی ١٣٥٨ی هەتاوی، له شەڕێکی قارەمانانەدا له سەردەشت شەهید بوو و گڵکۆکەشی هەر له سەردەشته.
شەهید قادر فەرعانی ساڵ ١٣٤٢ی هەتاوی، له گوندی کەوپەڕ سەر به شاری پیرانشار له دایک بوو. ناوبراو پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو که له ڕێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕی ١٣٦٦ی هەتاوی، لە شەڕێکی قارەمانانەدا له حوسێن ئاوای مەهاباد شههید بوو و گڵکۆکەشی له سەهۆڵانه.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكاری دایە فاتمە مەولانی دەكات و خۆی بە شەریكی خەم و پەژارەیان دەزانێت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ڕێکهوتی ٢٦ی بهفرانباری ١٣٩٤ی ههتاوی، دایه فاتمە مەولانی کچی عەبدووڵڵا، دایکی دوو شەهیدی حیزبی دێموکرات، شەهیدان ئیبراهیم و قادر فەرعانی، خهڵکی شارستانی پیرانشار له تهمهنی ١١٠ ساڵیدا به هۆی نهخۆشی کۆچی دوایی کرد.
ته رمی دایه فاتمه له نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەی پیرانشار و له گۆڕستانی ئەو شارهدا به خاک سپێردرا.
![13324.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/13324.jpg)