کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو زیندانی سیاسیی کورد بۆ زیندانی سونقور لە کرماشان راگوێزران

15:26 - 19 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: دوو زیندانی سیاسیی کورد لە شاری سنە بۆ زیندانی شاری سونقوری پارێزگای کرماشان راگوێزران.


ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان بڵاوی کردەوە، لە درێژەی چەند رۆژی رابردوودا ٢ زیندانیی کوردیگرتووخانەی ناوەندیی شاری سنە بەناوەکانی وریا خوسرەوی و ئەکبەر گەوێڵی بۆ زیندانی سەنقور راگوێزراون.
هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری راگواستنی ئەم دوو زیندانییە سیاسییە کوردە بۆ زیندانی سونقور هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
وریا خوسرەوی بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبێکی کوردی لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامیی شاری سنەوە بە ٣ ساڵ زیندان و ئەکبەر گەوێڵی بە تۆمەتی هەوڵدان لەدژی تەناهیی نەتەوەیی بە ٢ ساڵ زیندان مەحکووم کراون.