کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری بەرپرسی پێوەندییەكانی دەرەوەی حیزبی دێمۆكرات لەگەڵ ژمارەیەك پارلمانتاری ئورووپایی

13:15 - 30 رەشەمه 2712

كوردستان میدیا: لوقمان ئەحمەدی بەرپرسی پێوەندییەكانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان لەدەرەوەی وڵات لەگەڵ ژمارەیەك ئەندام پارلمان و نوێنەرانی یەكیەتیی ئورووپا چاوپێكەوتنی پێك هێنا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رێكەوتی 29‌ی رەشەمە(19مارس) لوقمان ئەحمەدی، بە نوێنەرایەتیی كۆنگرەی نەتەوەكانی ئێرانی فیدراڵ لەگەڵ چەند ئەندامێكی پارلمانی یەكیەتیی ئورووپا لە شاری برۆكسێل، لەسەر پرسی مافی مرۆڤی نەتەوە ستەمڵێكراوەكانی ئێران، كاریگەریی خراپی كۆماری ئیسلامی لە رۆژهەڵاتی ناڤین و وتووێژەكانی ئێران و یەكیەتیی ئورووپا، كۆبۆوە.

4138.jpg

لەو پێوەندییەدا ئەحمەدی، بەرپرسی پێوەندییەكانی حیزبی دێمۆكرات، لەگەڵ یورگێن كلووتە (Jurgen Klute) ئەندامی یەكیەتیی ئورووپا لەسەر فراكسیۆنی سەوزەكان دیداری پێك هێنا. لەم دیدارەدا، باس لەسەر رۆڵی ئێران لەدرووستكردنی ناسەقامگیری لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین و دەستێوەردانی رێژیمی ئیسلامی لە عیراق، سووریە، لوبنان و فەلەستین كرا.‌ئەحمەدی وتیشی: رێژیمی ئیسلامی هەموو هەوڵەكانی خۆی خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی هاوكاریی بەشار ئەسەد بكات هەتا خەڵكی سووریە سەركوت بكەن.
تەوەرێكی دیكەی ئەو دیدارە، تەرخان كرابوو بوو باس و بیروڕا گۆڕینەوە لەسەر رۆڵ و پێگەی كورد لە ئاستی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەم بوارەدا، نوێنەری پێوەندییەكانی حیزبی دێمۆكرات لە دەرەوە دۆخ و فاكتۆر بوونی كوردی لە گۆڕانكارییە سیاسییەكانی ناوچە خستە روو. لە دیدارەكەدا، یورگێن كلووتە، ئەندامی یەكیەتیی ئورووپا لەسەر فراكسیۆنی سەوزەكان، ئامادەبوونی خۆی بۆ تاوتوێكردنی زیاتری رۆڵی نەرێنی كۆماری ئیسلامی لە ناوچەكەدا دەربڕی.
لوقمان ئەحمەدی لە درێژەی دیدارەكانیدا، لەگەڵ جۆسێف وێدن هۆلزر (Josef Weidenholzer)، ئەندامی یەكیەتیی ئورووپا لەسەر لیستی سوسیالیستەكان و ئەندامی هەیئەتی یەكیەتیی ئورووپا بۆ كاروباری ئێران كۆبۆوە. لەم دیدارەدا، ئالوگۆڕی بیروڕا لەسەر پرسی وتووێژەكانی رێژیمی ئیسلامی ئێران و یەكیەتیی ئورووپا كرا. لەم پێوەندییەدا ئەحمەدی، ئاماژەی بەوەدا كە كۆنگرەی نەتەوەكانی ئێرانی فیدراڵ وەكوو پرەنسیپ بڕوای بە چارەسەركردنی هەموو كێشە نێودەوڵەتییەكان لە رێگای دیالۆگ و وتووێژی سیاسییەوە هەیە، بەڵام بە پێی ئەو ئەزموونانەی كە یەكیەتیی ئورووپا و كۆمەڵگای نێونەتەوەیی لەسەر وتووێژ كردن لەگەڵ رێژیمی ئیسلامی هەیانبووە، ناكرێت كە چاوەڕوانی ئەوە بكەین كە ئێران ئامادە بێت دەست لە بەرنامە ناوكییەكەی خۆی هەڵبگرێت.

لەو دانیشتنەدا جۆسێف وێدن هۆلزر، وتی: هەیئەتی یەكیەتیی ئورووپا هاوكات لەگەڵ ئەوەی درێژە بە وتووێژ لەگەڵ ئێران دەدات، بۆشی گرینگە كە پێوەندی لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی هەبێت.
لەلایەكی دیكەوە لوقمان ئەحمەدی بەرپرسی پێوەندییەكانی دەرەوە، لە پارڵمانی ئورووپا لەگەڵ جوانا سێن یووژی (Joanna Senyszy) ئەندامی یەكیەتیی ئورووپا لە سەر لیستی سوسیالیستەكان و جێگری بەرپرسی كۆمیتەی مافی مرۆڤی پارلمانی ئورووپا دیداری پێكهێنا.
لەم دیدارەدا پرسی بارودۆخی ناڵەباری مافی مرۆڤ لە كوردستان، بەلووچستان، ئەهواز و ئازەربایجان تاوتوێ كرا. لەم پەیوەندییەدا، ئەحمەدی ئاماژەی بە رەوتی پەرەسەندنی دەستبەسەركردنی چالاكانی سیاسی و مەدەنی لەم هەرێمانەی ئێران كە نەتەوەكانی ئێران لێی دەژین كرد و هەروەها ئەو پارلمانتارەی ئورووپا، وتی: هەموو هەوڵی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی پرسی مافی مرۆڤی نەتەوە ستەمڵێكراوەكانی ئێران لە نێو كۆمیتەی مافی مرۆڤ و پارڵمانی ئورووپا گرینگییەكی تایبەتی پێ بدرێت.

4140.jpg

4139.jpg