کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەر كردنی هاووڵاتیانی عەرەبی ئەهواز بەردەوامە

16:32 - 2 رەشەمه 2712

كوردستان میدیا: هێزە ئەمنیەتییەكانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی ئەهواز چوار هاووڵاتیی عەرەبیان دەسبەسەر كرد.


چالاكانی مافی مرۆڤی ئەهوازی بڵاویان كردەوە، عیاد هەیكەل، توفیق عەبدولحەمید، فاخر عەبدولڕەحمان و حەسەن هزام ئەو چوار هاووڵاتیەن كە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەسبەسەر كراون.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە لە هۆكاری دەسبەسەر كران و شوێنی راگیرانی ئەو چوار هاووڵاتییە زانیارییەك لەبەر دەست دا نیە.
سەرلە بەیانیی رۆژی یەكشەممە ٢٩ی رێبەندانیش، هێزە ئەمنیەتییەكان هێرشیان كردە سەر كووی شكارە لە ئەهواز و چەندین هاووڵاتیی دانیشتووی ئەو ناوچەیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار رایانگواستبوون.
عەباس حەیدی، قاتیع حەیدەری، ئەركان سەواری، سەلام سواری، عالی ناسری، سەمیر حەیدەری، ساڵح سواری و موجاهید ناسری، ناوی ژمارەیەك لەو دەسبەسەر كراوانە بوون كە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی رێژیمەوە لە ئەهواز دەسبەسەر كراون.