کوردستان میدیا: رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکانی سەڵماس و کوتول سەرەڕای زەخت و گوشار بۆ سەر هاووڵاتییان، لە مزگەوتەکانی چەندین ئاوایی ئەو ناوچانە رێوڕەسمە ئایینییەکانیش کۆنترۆڵ دەکات.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە حاڵی حازردا رێژیمی ئێران لە چەندین ئاوایی ناوچەکانی سەڵماس و کوتول بنکەی نیزامیی داناوە و لە هێندێلە ئاوایییەکانیش مزگەوتەکانی کۆنترۆڵ کردووە.
یەکێک لە دانیشتوانی ناوچەی کوتول بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای راگەیاند، دانانی بنکەی نیزامی کێشەی بۆ بەشێک لە دانیشتوانی گوندەکانی ئەو ناوچەیە دروست کردووە و زۆر جاریش لێپرسراوانی ئەو پایگا نیزامییانە بەبێهۆ لێپرسینەوە لە خەڵکی دەکەن.
ئەو هاووڵاتییە کە نەویست ناوی ئاشکرا بکرێ، وتیشی: بەهۆی روانینی ئەمنیەتی هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆسەر ناوچەکانی سەڵماس و کوتول، هەتا ئێستا چەندین هاووڵاتی لەو ناوچانە کۆچیان بۆ شوێنەکانی دیکە کردووە.