کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رووداوی هاتوچۆ سێ هاووڵاتیی کردە قوربانی

16:42 - 4 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: بەهۆی رووداوی هاتوچوو لە رێگای سنە بۆ مەریوان، ٣ هاووڵاتی بوونە قوربانی.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی، بەهۆی رووداوی هاتوچۆ لە نزیک گوندی \'\'شارانی\'\'ی هەڵکەوتوو لە رێگای سنە بۆ مەریوان، هاووڵاتییەک گیانی لە دەست دا و دووی دیکەش بریندار بوون.
لەم رووداوەدا هاووڵاتییەک بەناوی \'\'حەمید ساڵحی\'\' کوڕی لەتیف خەڵکی گوندی شارانی گیانی لەدەست داوە و دوو هاووڵاتیی دیکەش بەناوەکانی \'\'شوعەیب و دانا\'\' بریندار بوون.
هەر لەو پێوەندییەدا و لە رووداوێکی دیکە لە ٥ کیلۆمیتریی رێگای نەهاوەند بۆ کرماشان لە رێکەوتی ١ی رەزبەر، بەهۆی پێکدادانی دوو ماشینی نیسان و پراید، ٥ کەس گیانیان لەدەست دا و حەوتی دیکەش بریندار بوون.
لە زۆربەی رێگاکانی نەهاوەند بۆ کرماشان، هێمای هوشیارکەرەوەی شۆفیر و لێخوڕەکان لێ نەدراوە و ئیمەنیی تەواویان بۆ هاتوچۆ کردن نییە و بەرپرسە پێوەندیدارەکانیش نەبوونی بوودجە بەهۆکاری ئەو کەمتەرخەمییانە دەزانن.
رێگای ناستاندارد، کەمتەرخەمیی شۆفیر و لێخوڕەکان و ماشینی ناستاندارد لە سەرەکی‌ترین هۆکارەکانی هۆکاری رووداوی هاتوچۆ لە رێگاکانی ئێراندا هەژمار دەکرێن و بەرپرسانی رێژیمی ئێرانیش هیچ رێوشوێنێک بۆ کەم کردنەوەی ئەو رێژەی رووداوانە ناگرنە بە.