کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ رۆژئاوای کانادا لە رێوڕەسمێکی تایبەت بە یادی قوربانیانی کارەساتی هەڵەبجە بەشداریی کرد.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئێوارەی یەکشەممە ٢٤ی رەشەمەی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، شاندێکی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران- رۆژئاوای کانادا،بە سەرپەرستیی شەهریار ویژە، بەرپرسی کۆمیتە، لە رێورەسمی تایبەت بە ٢٧ ساڵەی کیمیابارانی شاری هەڵەبجەی شەهید بەشداریی کرد و لە لایەن بەرێوەبەرانی ئەو رێورەسمەوە پێشوازییان لێکرا.
لەو رێوڕەسمەدا، رەحمان مورادی، بەرپرسی تەشکیلاتی کۆمیتەی حیزب، پەیامی پرسە و هاوخەمی کۆمیتەی پێشکەش کرد.
لە درێژەدا، ئازاد ویژە، خوێندکاری زانکۆ، بابەتێکی زانستی لەبارەی هۆکارەکانی کارەساتی دڵتەزێن و نامرۆڤانەی هەڵەبجە بە زمانی ئینگلیزی پێشکەش کرد.
ئاویەر.ت