کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٢ رۆژنامەنووس لە شاری ئیلام دەسبەسەر کران

19:06 - 30 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: شەپۆلی دەسبەسەر کرانی ئەم دواییانەی رۆژنامەنووسان و هەواڵنێران لە ئێران، کوردستانیشی گرتەوە.


١٢ رۆژنامەنووس لە شاری ئیلام لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.
ئەم رۆژنامەنووسانە لە بڵاڤۆکەکانی کۆشک، نەجوا و وریا کار و چالاکیان هەبووە و هەر کامیان پێشینەی چەند ساڵەی رۆژنامەنووسیان هەیە.
لەم چەند هەفتەی رابردوودا ژمارەیەک رۆژنامەنووسی سەربە جەناحی ریفورمخوازانی ئێران دەسبەسەر کران کە دوو کەس لەو رۆژنامەنووسانە بەناوەکانی ساسان ئاقای و سلێمان محەممەدی کورد بوون.
هەر لەو پێوەندییەدا ماڵپەڕی ئەلعەرەبیە بڵاوی کردەوە، هەتا ئێستا هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەم رۆژنامەنووسانە کە لە ئیلام گیراون رانەگەیەنراوە.


پێشتر وەزارەتی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێران بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک هەڕەشەی دەسبەسەر کردنی لە رۆژنامەنووسان کردبوو.