کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی ٢ی رێبەندان لە سوید بەڕێوەدەچێت

15:12 - 13 بەفرانبار 2714

کوردستان میدیا: رێوڕەسمی ٢ی رێبەندان، ٦٩مین سالرۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە وڵاتی سوید بەڕێوەدەچێت.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی٤ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی، کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کوردستان بە هاوکاریی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران - سوید، ناوەندی یەکیەتیی کوردان، یەکیەتیی ژنان و یەکیەتیی لاوانی وڵاتی سوید، رێوڕەسمێک بۆ رێز لێنان لە ٢ی رێبەندان، ساڵرۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە وڵاتی سوید بەڕێوەدەچێت.

رێوڕەسمەکە لە هۆڵی سولناهالن لە شاری ستۆکهۆڵمی وڵاتی سوید کاتژمێر ٥ی ئێوارە هەتا ١ بە موسیقا و گۆرانی کوردی و بە دەنگی هونەرمەندان، نەجمەدین غوڵامی، قادر ئەلیاسی و برایم زاخۆیی بەڕێوەدەچێت.

10229.jpg
پووستێری ئاگاداریی بەڕیوەچوونی رێوڕەسمی ساڵیادی راگەیاندنی کۆماری کوردستان