کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی ٨ی مارس لە ئاڵمان بەڕێوەچوو

20:31 - 19 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: رێوڕەسمێک بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژن لە شاری نۆرینبۆرگی ئاڵمان بە بەشداریی نوێنەری ژمارەیەک رێکخراوی ئەو ولاتە و کوردانی دانیشتووی ئەو ولاتە بەرێوەچوو.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە ١٧ی رەشەمەی١٣٩٣ی هەتاوی، لە شاری نۆرینبۆرگ بە بەشداریی کۆمەڵێک لە کوردانی دەڤەرەکە و بەتایبەت ژنان رێوڕەسمێکی تایبەت بە رۆژی نێونەتەوەیی ٨ی مارس بەڕێوە چوو.

لەو رێورەسمەدا کۆڕێکی شێعری بۆ ناسر کاکەمەمی پێکهات و دواتر وتاری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن کەژاڵ نەقشبەندییەوە خوێندرایەوە .

لە وتارەکەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتدا وێرای رێزلێنان لە رۆژی ٨ی مارس و خەبات و تێکۆشانی ژنان و بەتایبەت ژنانی خەباتکاری گەلی کورد، ئاوڕێک لە دۆخی نالەباری ژنان لە خۆرهەڵاتی ناڤین و بە تایبەت لە کوردستانی بن دەستی کۆماری ئیسلامی درابووە.

لەو رێورەسمەدا کۆمەڵێک لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەتایبەت ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات بەشدار بوون.

کازیوە.ر