کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمێک بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژن لە شاری كالماری سوێد بەڕێوەچوو

13:47 - 21 رەشەمه 2712

كوردستان میدیا: یەكیەتیی ژنانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لە شاری كالماری سوێد، رێوڕەسمی رۆژی ٨ مارسیان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، سەرەتا لەو رێوڕەسمەدا سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب لەلایەن تیپی سروودی یەكیەتیی لاوانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانەوە خوێندرایەوە و پاشان خۆلەكێك بێ دەنگیش بۆ رێزگرتن لە گیانی پاكی شەهیدان راگیرا.

پاشان غەزاڵە ئەلیاسی، بەرپرسی یەكیەتیی ژنان لە كالمار، بە نوێنەرایەتی كۆمیتەی ژنان لەو شارە، وێڕای ناساندنی بڕگە و بابەتەکانی سمینارەکە، پەیامی کۆمیتەكانی یەكیەتیی ژنانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران، حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران و یەكیەتیی دێمۆكراتی كورد – رۆژاوا، پێشكەش كران.

4007.jpg


لە بڕگەیەكی دیكەدا سروودی هەشتی مارس پێشكەش كرا و هەروەها لە درێژەشدا چەند وتەیەك و چەند پارچە شیعرێك لەلایەن چیمەن ئەلیاسی، تارا برایم و رۆژین ئەشرەفییـەوە پێشكەش كران.