کوردستان میدیا: سه‌ره‌ڕای گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان رێژیمی ئیسلامیی ئێران دانه‌وێڵه‌ی رێژیمی سووریه دابین ده‌کات.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی رۆیتێرز، بازرگانانی نێوده‌وڵه‌تیی دانه‌وێڵه له له‌نده‌ن و پاریس گوتوویانه: به هۆی گه‌مارۆ توندوتۆڵه‌کان له دژی رێژیمی سووریه، رێژیمی ئێران دانه‌وێڵه و خەله‌جات له بازاره‌کاندا بۆ ئه‌و رێژیمه ده‌کڕێت.
ئه‌و بازرگانانه رایانگه‌یاندووه، رێژیمی ئێران له‌مه‌ڕ کڕینی دانه‌وێڵه‌ی پێویستی رێژیمی سووریه له بازاری ره‌ش که‌ڵک وه‌رده‌گرێت و رێککه‌وته‌نامه‌ی ماوه‌کورت واژۆ ده‌کات.
هه‌نووکه هه‌ر دوو رێژیمی ئێران و سووریه له ژێر ته‌حریمی توندی وڵاتانی رۆژئاوایی دان. ئه‌و ته‌حریمانه به شێوه‌ی راسته‌وخۆ هه‌نارده‌کردنی جۆره‌کانی خواردن بۆ ئه‌و دوو وڵاته‌ی قه‌ده‌غه نه‌کردووه به‌ڵام ته‌حریمی داراییەکان و هه‌روه‌ها ته‌حریمی راگواستنی شتومه‌که‌کان، رێککه‌وتنی کڕینی شتومه‌کی جۆراوجۆری بۆ رێژیمی سووریه دژوار و ئه‌سته‌م کردۆته‌وه.
رۆیتێرز له درێژه‌دا نووسیویه‌تی: رێژیمی ئێران له رێژیمی سووریه ده‌وڵه‌مه‌ندتر و ئه‌زموونی له ده‌ور لێدانی گه‌مارۆکان زیاتره و سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو کێشه و ئاریشه‌یه که له‌گه‌ڵیدا به‌ره‌وڕووه یارمه‌تیی هاوپه‌یمانه‌که‌ی ده‌کات.
ئه‌م هه‌واڵه له کاتێکدا بڵاو ده‌بێته‌وه که رێژیمی ئێران بۆ کڕینی دانه‌وێڵه تووشی گرفتی فراوان بۆته‌وه و له جیاتیی دانی پاره له زێڕ و نه‌وت که‌ڵک وه‌رده‌گرێت.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران