کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕکابەریی شانۆی هەڵبژرادنەکان لە نێوان جەلیلی و پزیشکیان

12:26 - 9 پووشپەڕ 2724

وتەبێژی ستادی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیمی ئێران دوایین ئەنجامی فەرمیی ژماردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی ئێرانی ڕاگەیاند.

تاکوو ئێستا مەسعوود پزیشکیان بە زیاتر لە ٨ ملیۆن دەنگ پلەی یەکەم و سەعید جەلیلی پلەی دووەمی بەدەست هێناوە و هێشتا ژماردنەوەی دەنگەکان بەردەوامە.

بەپێی کۆتا لێکدانەوەی ئەنجامی خولی ١٤ی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری کە لەلایەن وتەبێژی ستادی هەڵبژاردنەکانی وەزارەتی نێوخۆی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕاگەیەندرا، مەسعوود پزیشکیان و سەعید جەلیلی زۆرترین پلەی دەنگیان هەیە.

هەر یەک لە مەسعوود پزیشکیان، سەعید جەلیلی، محەمەدباقر قاڵیباف و مستەفا پورمحەممەدی چوار کاندیدی سەرۆککۆماریی ڕێژیمی ئێران بوون.

هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری له ئێران سێ جار درێژ کرایه وه و بنکەکانی دەنگدان تا دوای نیوەشەو بە مەبەستی زیادکردنی بەشداریی خەڵک لە دەنگدان به کراوه مایەوه.

تۆڕی ئینتەرنێت لە کاتی دەنگدان لە هەندێک ناوچەی ئێران پچڕا، بەڵام هەواڵە  بڵاوکراوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە هەندێک بنکەی دەنگداندا تەنیا هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بینراون و هیچ نیشانەیەک لە دەنگدەر نەبووە.