![](/weney-mallperr/3671.jpg)
کوردستان میدیا: ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان سەرقاڵی پیکهێنانی گرووپێکی میلیشیایی لە سەرانسەری سووریە دان، هەتا لە ئەگەری رووخانی بەشار ئەسەد پارێزەری بەرژەوەندییەکانیان بێت.
واشینگتۆن پۆست بڵاوی کردەوە، هەر چەند هەنووکەش گرووپگەلێکی میلیشیایی لەلایەن ئێران و حیزبوڵڵاوە لە سووریە رێنوێنی دەکرێن، لەپاڵ ئەوەش شان بە شانی ئەرتشی رێژیمی بەشار ئەسەد لە سەرکوتی خەڵکی راپەڕیوی ئەو وڵاتە پشکدارن.
ئەم رۆژنامەیە لە زاری یەکێک لە لێپرسراوانی دەوڵەتی ئەمریکاوە کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێ نووسیویەتی: ئێران هەنووکە زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس هێزی میلیشیای لە سووریەدا هەیە.
شەڕی ناوخۆیی سووریە لە کاتێکدا دەچێتە سێیەمین ساڵی خۆیەوە کە پشێوی و ئاڵۆزی و تێکهەڵچوون لە نێوان گرووپە ئێتنیکی و مەزهەبییەکانی ئەو وڵاتە زیاتر لە هەمیشە جیدیتر بووەتەوە.
عەلەوییەکان کە لەگەڵ بەشار ئەسەد نزیکیی مەزهەبییان هەیە، لە سەرەکیترین هاووپەیمانەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران دێنە ئەژمار و کارناسان لەو بڕوایە دان، جیا لە رووخان یان نەڕووخانی ریژیمی بەشار ئەسەد، عەلەوییەکان بۆ مانەوەیان پێویستییان بە پاڵپشتیی رێژیمی ئیران و حیزبوڵڵا هەیە.