![](/weney-mallperr/3568.jpg)
کوردستان میدیا: بە وتەی بەڕێوەبەری شیرکەتی میللیی گازی ئێران، تورکمەنستان لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا نزیک بە ٨ میلیارد میتری سێجا هەناردەی گازی بۆ ئێران کەم کردووەتەوە.
هەناردەی گاز لە ساڵانی رابردوودا ١١ و ٨٠٠ میلیۆن میتری سێجا بووە کە ئەمساڵ ئەم رێژەیە بۆ ٤ میلیارد میتری سێجا دابەزیوە.
جواد ئەوجی بە هەواڵدەریی مێهری راگەیاندووە، تورکمەنستان ساڵی ١٣٨٦ بە پچڕاندنی هەناردەی گازی خۆی بۆ ئێران، پارێزگاکانی باکووری ئێران و خوراسانی تووشی کێشە و ئاریشە کردەوە.
ئەم وڵاتە لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردووشدا هەناردەی گازی بۆ ئێران لە ٣٠ میلیۆنەوە بۆ ١٠ میلیۆن میتری سێجا کەم کردەوە.
بەگوێرەی گرێبەستی ساڵی ١٩٩٧ی زایینی، نرخی گازی هەناردەی گازی تورکمەنستان بۆ ئێران ٤٢ دۆلار بۆ یەک هەزار میتری سێجا بوو کە ئەم نرخە ساڵی ١٣٨٥ بۆ ٧٥ دۆلار بەرز بووەوە و دواتر بە پچڕانی گازی ئەو وڵاتە بۆ ئێران لەساڵی ١٣٨٦، ئەو نرخە گەیشتە ١٤٠ دۆلار.
جواد ئەوجی ساڵی رابردووش رایگەیاندبوو، عیشقئاباد زستانی ساڵی رابردوو هەناردەی گازی بۆ ئێران بۆ نیوە دابەزاند.
تورکمەنستان هەتا ئێستا سەبارەت بە رێژەی هەناردەی گازی خۆی بۆ وڵاتی ئێران هیچ لێدوانیکی نەداوە.
هۆکاری راگیرانی هەناردەی گازی تورکمەنستان بۆ ئێران، گەمارۆی ئابووریی ئەمریکا و ئورووپا بۆسەر بانکی مەرکەزیی ئێران راگەیەنراوە و بەم هۆیەوە ئەو بانکە توانای ئەنجام دانی سات و سەودای بازرگانیی بە ئەرزی دۆلار و یۆرۆدا نییە و تووشی کێشە و ئاریشە بووە.