کوردستان میدیا: کامران رەحیمی زیندانی سیاسیی کورد لە زیندانی ناوەندی شاری سنەوە بۆ گرتووخانەی شاری مەراغە راگوێزرا.
کامران رەحیمی ماوەی یەک ساڵ لەمەوبەر بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی سیاسی بە سێساڵ زیندان حوکم درا.
ئاژانسی هەواڵی موکریان بڵاوی کردەوە، ئەو هاووڵاتییە دوای تێپەڕ کردنی یەک ساڵ لەحوکمەکەی بۆ زیندانی مەراغە راگوێزراوە.
چەند رۆژ لەمەوبەریش ٢ زیندانیی کوردی گرتووخانەی ناوەندیی شاری سنە بە ناوەکانی وریا خوسرەوی و ئەکبەر گەوێڵی بۆ زیندانی سونقور لە کرماشان راگوێزرابوون.
وریا خوسرەوی بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبێکی کوردی لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامیی شاری سنەوە بە ٣ ساڵ زیندان و ئەکبەر گەوێڵی بە تۆمەتی هەوڵدان لەدژی تەناهیی نەتەوەیی بە ٢ ساڵ زیندان مەحکووم کراون.