کوردستان میدیا: هووشەنگ رەزایی زیندانیی سیاسیی مەحکووم بە ئیعدام، لە زیندانی رەجایی شارەوە بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا.
ئەم زیندانییە سیاسییە لە سەرەتای ساڵی ١٣٨٩ دەسبەسەر و بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئەوین لە تاران راگوێزرا و پاش شەش مانگ راگیران لە ژووری تاکەکەسی، بۆ بەندی ٢٠٩ زیندانی رەجایی شار راگوێزرایەوە.
هووشەنگ رەزایی پاش دادگاییەکی چەند خولەکی لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابەوە بە تۆمەتی دژایەتیی خوا و پێغەمبەر و هاوکاریی و پێوەندی لەگەڵ حیزبێکی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئیعدام مەحکووم کرا.
بەگوێرەی راپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، هەنووکە ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە لە زیندانی رەجایی شارەوە بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراوە.
هووشەنگ رەزایی لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا لە دیتن و دەستڕاگەیشتن بە داواگر بێبەش بووە و دایک و باوکی ناوبراویش بە هۆی پیری و دووری رێگا، توانایی دیتنی کورەکەیان لە زینداندا نەبووە.