ناسر ساڵحی ئه‌سڵ
له‌م بابه‌ته‌دا ئاوڕێكی كورت له ٧٢ساڵ خه‌باتی بێوه‌چان و بێپسانهوهی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بۆ مافی نه‌ته‌وایه‌تی، دێموكراسی، ئازادی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، له چه‌ند قۆناغی گرینگی مێژوویی هه‌ر له دامه‌زرانی حیزبی دێموكراته‌وه تا قوناغی نوێی لێكگرێدانی خه‌باتی شار و شاخ(راسان)، تاوتوێ ده‌كه‌ین و ئاماژه‌یه‌كی كورت به مێژووی سیاسی و پرشنگداری بزوتنه‌وه‌ی میللی _ دێموكراتیكی گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كه‌ین.
قۆناغی دامه‌زراندن و كۆماری كوردستان:
پاش داگیركردنی ئێران له ٣ی خه‌رمانانی ١٣٢٠ی هه‌تاویدا له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌كانه‌وه و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌ڕته‌شی شاهه‌نشاهی و دوورخستنه‌وه‌ی ڕه‌زاشا بۆ ئافریقایباشور، جوڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له پێناو وه‌دیهێنانی مافه نهتهوایهتییهكانیان به خێرایی په‌ره‌ی گرت. له ٢٥ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٣٢١ی هه‌تاویدا كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كورد(ژكاف) یه‌كه‌مین ڕێكخراوی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دامه‌زرا. ئه‌و ڕێكخراوه‌یه كه پرۆگرامێكی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بوو، ئامانجی رزگاریی نه‌ته‌وه‌ی كورد بوو. به‌ڵام چونكه ژكاف نهێنی بوو و له چوارچێوه‌یه‌كی داخراودا بوو، ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه و له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویانه‌وه پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د هه‌ستی به پێویستی دامه‌زرانی حیزبێكی مودێڕن و پێشكه‌وتوو كرد، هه‌ر بۆیه له ٢٥ی گه‌لاوێژی ١٣٢٤ی هه‌تاوی حیزبی دێموكراتی كوردستان، له سه‌ر بناغه‌ی ته‌شكیلاتی( ژكاف) دا به هیممه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و كۆمه‌ڵێك له ڕوناكبیر و ئازادیخوازانی كورد له شاری مه‌هاباد دامه‌زرا و پرۆگرامی سیاسیی خۆی له ٨ مادده‌دا بڵاو كرده‌وه. دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بوو له مێژووی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و سه‌ره‌تایه‌ك بوو له پێكهاتنی حیزبێكی سیاسی پێشكه‌وتوو و مۆدێرن له كوردستاندا. حیزبی دێموكرات له نێو ڕووداوه سیاسییه گرنگ و چاره‌نووس سازه‌كانی مێژووی هاوچه‌رخی كوردستاندا، ڕۆڵی سه‌ره‌كی و گرینگ و دیاریكراوی هه‌بووه و وه‌ك حیزبێكی جه‌ماوه‌ری مۆدێڕن، پێشه‌نگی جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وی كورد له كوردستانی رۆژهه‌ڵاتدا بووه. هه‌ر بۆیه هه‌ڵوێسته‌كانی حیزبی دێموكرات سه‌باره‌ت به كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد به گشتیی و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به تایبه‌ت له مێژووی سیاسی خه‌بات بۆ دابینكردنی مافی نه‌ته‌وایه‌تیدا بایه‌خی تایبه‌ت و گرنگیی خۆی له مێژوویی هاوچه‌رخی كورددا هه‌یه.
حیزبی دێموكرات له ماوەیه‌كی كورتی ١٣٣ی رۆژی‌دا، توانی له ٢ی رێبه‌ندانی ١٣٢٤ی هه‌تاوی له مه‌یدانی چوارچرای شاری مه‌هاباد به به‌شداری خه‌ڵكی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هه‌روه‌ها به‌شداری كورده‌كانی باشوور و باكوری كوردستان، كۆماری كوردستان دامه‌زرێنێت.
هه‌ر بۆیه له مێژوویی هاوچه‌رخی نه‌ته‌وه‌ی كورد دا دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان به خاڵێكی وه‌رچه‌رخان له مێژووی حكومه‌تداری و خۆبه‌رێوه‌به‌ری ده‌وڵه‌تی كوردی له كوردستاندا و له مێژووی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا وه‌ك ده‌سكه‌وتێكی مێژووی و پڕ له شانازی دێته‌ئه‌ژمار.
قوناغی پاش هه‌ره‌سهێنانی كۆماری كوردستان:
پاش هه‌ره‌سهێنانی كۆماری كوردستان و له سێدار ده‌رانی سهركۆمار و هاوییانی و ده‌ست به سه‌ر كرانی سه‌دان ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات و نفوززی ساواك له ته‌شكیلاتی حیزبی توده دا، حیزب له یه‌كه‌مین كۆنفرانسی خۆیدا له ساڵی ١٣٣٤ی هه‌تاویدا په‌یوه‌ندی ته‌شكیلاتی له‌گه‌ڵ حیزبی توده دا پچڕاند. پاشان چالاكییه كانی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رێكخسته‌وه، سه‌رله نوێ ڕۆژنامه‌ی (كوردستان) ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزب به زمانی كوردی به چاپ گه‌یانده‌وه. هه‌ڵگیرساندنی جوڵانه‌وه‌یه‌كی چه‌كدارانه دژی ڕێژێمی پادشایی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له ساڵهكانی٤٧- ١٣٤٦ی هه‌تاویدا برگه‌یه‌كی دیكه‌ی له خه‌باتی پڕ له شانازی و پڕ ده‌سكه‌وتی مێژووی حیزبی دێموكراته كه وره‌یه‌كی نوێی به خه‌باتگێران و ئازادیخوازان نه‌ته‌وه كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا. خه‌باتی رزگاریخوازی نێشتمانی و چه‌كدارانه، له نێوان ساڵه‌كانی ٤٧ـ١٣٤٦ی هه‌تاوی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا كه له مێژووی هاوچه‌رخی خه‌باتی ڕزگاریخوازی نێشتمانی خه‌ڵكی كورد دا جێگه‌و پێگه‌ی تایبه‌تی هه‌یه، ڕووداوێك و بڕگه‌یه‌كی میژوویی ده‌روشاوه و گرینگه له خه‌باتی پڕ له شانازی چه‌كداری ڕۆڵه خه‌باتگێر و شۆڕشكێرهكانی حیزبی دێموكراته له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به دژی ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ره‌ڕۆ، له‌خۆبایی و دیكتاتۆری له ئێران‌دا بووه كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا حه‌مه‌ڕه‌زاشای په‌هله‌وی بانگه‌وازی بۆ دوورگه‌ی پڕ له ئارامی له ئێران ده‌كرد. ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ی نزیكه‌ی هه‌ژده مانگی خایاند و پاش به كارهێنانی سه‌ركوت و توندوتیژییه‌كی كه‌م وێنه له لایه‌ن ڕژێمی حه‌مه ره‌زا شا وه و شه‌هید بوونی ده‌یان كادر و پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان دامركاییهوه.
برگه‌یه‌كی دیكه له خه‌باتی پڕ له شانازی ئه‌و سه‌رده‌می حیزبی دێموكرات، گه‌ڕانه‌وه‌ی دوكتور عه‌بدولره‌حمان قاسملوو له ساڵی ١٣٤٩ی هه‌تاویدا بۆ كوردستان به مه‌به‌ستی بۆژانه‌وه‌ی ته‌شكیلات و دارشتنی به‌رنامه‌و ئه‌ساسنامه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه. بۆ یه‌كه‌م جار له كونگره‌ی ٣ دا، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، بۆ به خاوه‌ن به‌رنامه و ئهساسنامهیهكی شێاوی حێزبیكی پێشكه‌وتوو و مۆدێرن.
قوناغی پاش سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی ١٣٥٧ی هه‌تاوی:
پاش سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران، رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دۆخێكی جیاوازی له گه‌ڵ به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئێران هه‌بوو. چونكه زۆربه‌ی خه‌ڵكی كورد له ده‌وری ئامانج و به‌رنامه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا كۆببونه‌وه و داوای چاره‌سه‌ری ویست و داخوازییه نهتهوایهتیییهكانیان له ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو، ده‌كرد. هه‌ر چه‌ند دوكتور عه‌بدالره‌حمان قاسملوو هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێرانه‌وه یه‌كه‌م كه‌س بوو، كه هه‌وڵه پاوانخوزییهكانی خومه‌ینی و تاقمه‌كه‌ی به هه‌وڵێك بۆ دامه‌زراندنی دیكتاتۆرییه‌تێكی مه‌زهه‌بی له ئێران دا دایه قه‌ڵه‌م، بۆیه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ڕیفراندۆمی ڕێژیمی بۆ دامه‌زراندنی كۆماری ئیسلامی به‌شداریی نه‌كرد. هه‌روه‌ها كاتیك باڵوزخانهی ئه‌مریكا له ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٥٨ی هه‌تاویدا له لایه‌ن خوێندكارانی پێره‌وی خومه‌ینی ده‌ستی به سه‌ر دا گیرا حیزبی دێموكرات به ڕێبه‌ری شه‌هید دوكتورقاسملووی مه‌زن ئه‌و كرده‌وه‌ی لایه‌نگرانی خومه‌ینی، مه‌حكووم كرد. سه‌ره‌ڕای ئه‌و كرده‌وانه‌ی دزی‌و و دیكتاتورانهی ڕێژیمی خومه‌ینی، حیزبی دێموكرات ڕایانگه‌یاند باشترین ڕێگا بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ویست و داخوازییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕێگای وتووێژه، له گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ندی. به‌ڵام ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی هه‌ر له یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌كانى به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی، حوكمی جیهادی به دژی خه‌ڵكی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا ڕاگه‌یاند و هه‌ولیدا به تانگ و توپ و هێزی نیزامی خه‌ڵكی كورد له ویست و داخوازییه‌كانیان پاشگه‌ز بكاته‌وه و ده‌نگه ناره‌زایه‌تییان خه‌ڵكی مافویستی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كپ بكات. له ئاكامی سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی شه‌ڕخوازانه‌ی رێژیمی خومه‌ینی و باوه‌ڕمه‌ند نه‌بوونی ئه‌و رێژیم به بنه‌ماكانی دێموكراسی و ئازادی، شه‌ڕی به سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵات داسه‌پاند، كه تا ئیستاش ده‌رێژه‌ی هه‌یه.
قوناغی لیكگرێدانی خه‌باتی شار و شاخ(ڕاسان):
پاش نزیك به ٢٠ سال کە حیئزبی دێموکرات خەباتی چەکداریی راگرت و کۆماری ئیسلامیدەرەتانی هەبوو تاکوو لە رێگەی سیاسی و ئاشتیخوازانەوە پرسی کورد چارەسەر بکا، بەڵآم ئەم رێژیمە، هیچ دهرهتانیكی بۆ خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی به خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ره‌وا نه‌بێنی. هه‌ر بۆیه حیزبی دێموكراتى كوردستانی ئێران، هاته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه كه ته‌نیا رێگای به‌ربه‌ره‌كانی له گه‌ل ڕێژیمی سه‌رڕۆیی كۆماری ئیسلامی ئێران له ئیستا دا لێكگریدانی خه‌باتی شار و شاخه.
هه‌ر بۆیه به مه‌به‌ستی رێكخستن و به‌رینتركردنی مه‌یدانی خه‌باتی شار و شاخ و حوزووری پێشمەرگە وەکوو هاندەر و لۆکۆمۆتیوی جووڵەی خەڵک، حیزبی دێموکرات قۆناخێکی دیکەی لە خەبات راگەیاند کە بە راسانی رۆژهەڵات ناسراوە کە له په‌یامی نه‌ورۆزیی ساڵی ١٣٩٥ی هه‌تاوی سكرتیری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستان، به‌رێز كاك مسته‌فا هیجری، کەوتە به‌ر سه‌رنجی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكى رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
ئه‌و شێوه خه‌باته به له به‌ر چاو گرتنی ئه‌و راستییه كه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له كرده‌وه‌دا به‌شداری خه‌بات بێت و خۆی به رزگاریده‌ر بزانی و گوڕوتین به خه‌باتی شار بدات، ده‌توانی به پشتی به رێكخستن و نه‌خشه رێگای هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگی حیزب و رێكخراوه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌سكه‌وتی زیاتر مسۆگه‌ر بكات له پێناوی رزگاری و گه‌یشتن به مافی نه‌ته‌وایه‌تیدا. چونكه كۆمه‌ڵگای كوردی رۆژهه‌ڵات، زه‌رفییه‌ت و توانای ئه‌وه‌ی تێدایه له هه‌ر ده‌رفه‌تێك بۆ زه‌قكردنه‌وه‌ی ویست و داخوازییه ره‌واكانی كهڵكوهرگرێ. تا له لایه‌ك له حوزووری هێزی پێشمه‌رگه له قووڵایی خاكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له لایه‌كی دیكه‌وه ئیراده و بیر و باوه‌ڕی قایمی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به خه‌بات بۆ ئازادی، له ڕاساندا لێكگرێ بدات و چالاكاییهكانی شار و شاخ به‌رینتر ببێته‌وه.
لێكگرێدانی خه‌باتی شار و شاخ و قۆناخی ڕاسانی رۆژهەلات، به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی هیزی پێشمه‌رگه بۆ شاخ، به مه‌به‌ستی وه‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی قووڵای ئیستراتیژیك له بۆاری نیزامیی - رێكخستن و كۆنترۆڵكردنی پانتاییه‌كی جوغراگرافیایی له شاخ به مه‌به‌ستی مودیریه‌ت كردنی چالاكییه‌كانی رێكخستن و نیزامی وه‌ك قۆناغێكی نوێی له خه‌بات و تێكۆشانی مافخوازانه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دێته ئه‌ژمار. ئه‌و قوناغه له خه‌بات كه له لایه‌ن حیزبی دێموكراته‌وه چه‌خماخه‌ی لێدهرا، له لایه‌ك ده‌نگدانه‌وه‌ی به‌رینی نێوخۆیی، ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی به دوای خۆیدا هێنا و تابۆی بێده‌نگ بوونی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی شكاند. هه‌روه‌ها له لایه‌كی دیكه‌وه جوڵه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموكرات له قوڵایی خاكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، نیشانی دا كه ئه‌و ترسه‌ی له ناوچه‌دا له رێژیمی كۆماری ئیسلامی هه‌یه، بێ جێییه. ئه‌و شێوه تێروانین و سیاسه‌ت و هه‌ڵویستی واقیعبینانه و ده‌سپێشخه‌رانه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، له داهاتوودا رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش ده‌بێ به خاوه‌ن سه‌نگی جێوسیاسی تایبه‌ت به خۆی له ناوچه دا.
قسه‌ی كۆتایی، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران هه‌ر له كاتی دامه‌زرانیه‌وه تا كوو ئیستا وه‌ك گونجاوترین رێبازی ڕێگای ڕزگاری و گه‌یشتن به مافی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له گوڕپانی خه‌باتدا ده‌ركه‌وتووه. له هه‌مان كاتدا پێشكهوتووخوازترین و مۆدێرنترین حیزبی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستانه،كه باوه‌ڕی قوڵی به دێموكراسی، ئازادی، دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، مافی نه‌ته‌وایه‌تی ومافی مرۆڤ هه‌یه. هه‌ر بۆیه ئیستاش پاش ٧٢ ساڵ خه‌بات و تێكۆشان له پێناوی ئازادی و مافی نه‌ته‌وایه‌تیدا، رێبازی و قوتابخانه‌یه‌كه كه نه‌ك هه‌ر تۆزی كۆنبوونی لی نهنێشتووه، به‌ڵكوو وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی ده‌ره‌وشاوه له ئاسمانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌دره‌وشێته‌وه.
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە.