کوردستان میدیا: زیندانییەکی سیاسی کورد بەناوی محەممەد حوسێن رەزایی لەلایەن دادگای ئینقلابی سنەوە سزای ٤٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.
کەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسیی و مەدەنی بڵاوی کردەوە، محەممەد حوسێن رەزایی ناسراو بە خوسرەو و خەڵکی گوندی کێڵە کەووی سەربە دیواندەرە، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سنەوە بە تۆمەتی هاوکاریی و ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی، سزای ٤٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.
ئەمە لە کاتێک دایە کە ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە سێ ساڵ پێش ئێستا بە ٣٠ ساڵی زیندان مەحکووم کرابوو، بەڵام دووبارە دادگایی کرایەوە و ١٥ ساڵی دیکەش زیندان بە حوکمەکەی زیاد کرا.
محەممەد حوسێن رەزایی لەگەڵ سێ زیندانیی سیاسیی دیکە بەناوەکانی فەخرەدین فەرجه، جەنگیز قەدەمخێر و ئەیووب ئەسەدی لە کۆتاییەکانی مانگی جۆزەردانی ١٣٩٠ی هەتاوی، لەلایەن هێزی ئیتلاعاتی سپاوە دەسبەسەر کران.
چەنگیر قەدەمخێر و فەخرەدین فەرجه خەڵکی کامیاران، ئەیووب ئەسەدی خەڵکی مەریوان و محەممەد حوسێن رەزایی نزیک بە ٢ کاتژمێر دادگایی کران و بەگشتی سزای ١٢٠ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا.