کوردستان میدیا: بۆ ڕێزگرتن لە یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان، هەر دوو ڕێکخراوی کوردستانیی، یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان سمینارێکیان لە دوو تەوەردا: کۆماری کوردستان، بنەمایەک بۆ بە دەوڵەت بوونی کورد و ڕەهەندەکانی کۆماری کوردستان و دەرەنجامە پێشکەوتنخوازەکانی، لە شاری سلێمانی بەڕێوەبرد.
ڕۆژی شەممە ٢٦ی بەفرانباری ٢٧١٥ی کوردی بەرانبەر بە ١٦/٠١/٢٠١٦ی زاینیی، بە ئامادەبوونی هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی بەڕێز کەریم پەرویزی لە هۆڵی مامۆستا برایم ئەحمەد لە شاری سلێمانی، بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی ٧٠ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، سمینارێک بۆ بەڕێزان دوکتور پشکۆ حهمهتاهیر ئاغجهلهری و مامۆستا شەریف عەلی هەژاری، بەڕێوە چوو.
سمینار بە چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.
پاشان جەلال ڕەوانگەرد سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوان بە نوێنەرایەتی هەردوو ڕێکخراو، بەخێرهاتنی بەشداربووانی کرد و ئاوڕێکی لە دەرەنجامی پێشنیارکراوی ڕۆژی نەتەوەیی کورد لە هەر دوو کۆنفڕانسی دووهەم و سێهەمی نەتەوەیی لاوانی چوارپارچەی کوردستان کە پێشنیار کرابوو ٢ی ڕێبەندان وەک ڕۆژی نەتەوەیی دیاری بکرێت دایەوە و گرینگی ئەو یادەی خستە ڕوو.
دواتر فیلمێکی دێکۆمێنتاری لەسەر ٢ی ڕێبەندان و کۆماری کوردستان بۆ ئامادەبووان بڵاوکرایەوە.
پاشان، بەڕیز کاک شەریف عەلی هەژاری، باسێکی وردی سەبارەت بە کۆماری کوردستان و بنەماکانی بە دەوڵەت بوونی کورد لەو کۆمارە بەشکۆیەدا پێشکەش بە بەشدار بووان کرد. دواتر دوکتور پشکۆ حهمهتاهیر ئاغجەلەری، مامۆستای زانکۆی سلێمانی و پرۆفسۆری یاریدەدەر لە بواری مێژوو، باسێکی تێر و تەسەلی سەبارەت بە ڕەهەندەکانی کۆماری کوردستان و دەرەنجامە پێشکەوتنخوازەکانی ئەو کۆمارە پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و لە میانەی باسەکەیدا ئاماژەی کرد کە؛ بەرتەسک کردنەوەی ناوی کۆماری کوردستان بۆ کۆماری مەهاباد هەڵەیەکی مێژووییە و نەتەوەی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان خۆی بە خاوەنی کۆماری کوردستان دەزانێت و کۆماری میللی دێموکراتیکی کوردستان سەروەریی نەتەوەیی بەئەژمار دێت.
دوای باسی هەرکام لە بەڕێزان ئامادەبووان سەرنج و تێبینییەکانی خۆیان لەسەر هەر کام لە تەوەرەکانیی سمینارەکە خستە ڕوو.
سمیناری یادی حەفتا ساڵەی کۆماری کوردستان پاش ٢ کاتژمێر کۆتایی پێهات.