کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سوید/ بەشداریی شاندی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە رێوڕەسمی سەری ساڵی نوێی کوردی

17:50 - 2 خاکەلێوه 2715

کوردستان میدیا: بە بەشداریی شاندی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات، یادی نەورۆز و ساڵی ٢٧١٥ی کوردی لە ئۆفیسی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید بەڕێوە چوو.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێکەوتی لە٢٠ی مارسی ٢٠١٥ی زایینی، بۆ بەرز و پیرۆز راگرتنی یادی نەورۆز جێژنی لە مێژینەی گەلی کورد و سەری ساڵی نوێی کوردی، لە ئۆفیسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ستۆکهۆڵم پایتەختی وڵاتی سوید و بە بەشداری نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی و سویدی و هەروەها باڵوێزخانەی عێراق کۆڕێکی هاوبەش بەڕێوە چوو.

لە کۆڕیادەدا شاندێکی کۆمیتەی سویدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەسەرپەرەستی محەممەد ئەحمەدی بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانییەکانی کۆمیتە، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری کرد.

نوێنەرانی بەشداربووی ئەم رێوڕەسمە پێکەوە ئەم یادەیان بەرز و پیرۆز نرخاند و پاش پیرۆزبایی لە یەکتر پێکەوە جێژنی نەورۆز و ساڵی ٢٧١٥ی کوردییان لە سەرجەم گەلی کورد پیرۆز کرد.

لە کۆتایی رێوڕەسمەکەدا هەموو بەشداربووان هیواداربوون کە ساڵی نوێی کوردی ساڵێکی پڕ لە خێر و خۆش، ساڵی ئاشتی و تەبایی و پێکەوە ژیان، ساڵی ئازاد بوونی خاکی پیرۆزی کوردستان و سەربەخۆبوونی گەلی کورد بێت.

گادەر. د