کوردستان میدیا: کۆمیتەی فاڵۆنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هاوکاریی یەکیەتیی کوردانی ئەو شارە رێوڕەسمێکی بە بۆنەی ٨ مارس رۆژی جیهانی ژن بەڕێوە برد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شه‌ممه‌رێکه‌وتی ١٦ی رەشەمەی ١٣٩٣ی هەتاوی، کۆمتیه‌ی فاڵۆنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به‌هاوکاری یه‌کیەتیی کوردانی ئەو‌شارە رێوڕەسمێکی بە بۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان بەڕێوە برد.
سەرەتای رێوڕەسمەکە به‌سروودی نەتەوایەتی ئەی ره‌قیب و راگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێزگرتن لە سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ‌کرد.
دواتر جه‌لال که‌ریمی بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری فاڵۆن، په‌یامی هاوبەشیی کۆمیته‌ی حیزب و یه‌کیەتیی کوردانی پێشکەش کرد.
پاشان به‌ناز قادر سەبارەت بە ٨ی مارس و زەروریە تی ئەو رۆژە و هەروەها رۆڵی ژن لە پەیوەندی لەگەڵ مافه‌کانیان و هەنگاوە گرینگەکان بۆ گەیشتن بەو مافانە پێشکەش کرد.
لە بەشێکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا له‌یلا ئه‌دهۆلم به‌رپرسی ژنانی سۆسیال دێموکراتی سوید له‌شاری فاڵۆن وتارێکی له‌سه‌ر رۆڵی ژن و ماف و ئه‌رکه‌کانی پێشکەش کرد.
لە بڕگەیەکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا لەیلا ئەدهۆڵم بۆ رێزگرتن لە کار و تێکۆشانی کۆمیتەی حیزب لە فاڵۆن سمبوولی ژنانی سۆسیال دێموکراتی پێشکەش بەو کۆمیتەیە کرد.
دواتر بۆ رێزگرتن لە ٨ی مارس چەپکە‌گووڵێک پێشکەش به ژنانی به‌شداربووی ئەو رێوڕەسمە که‌را.
کۆتایی رێورەسمەکە بە شایی و هەڵپەڕکێی بەشداربوان کۆتایی پێهات.
گادەر. د