کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سویس/ بەشداریی شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە رێوڕەسمی سەری ساڵی نوێی کوردی

15:29 - 4 خاکەلێوه 2715

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سویس بە سەرپەرەستی حەمید چووپانی لە رێوڕەسمی جێژنی نەتەوەیی نەورۆز کە لەلایەن پارتی سوسیالیستی کوردستانی باکوور رێکخرابوو، بەشداریی کرد.


بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی یەکی خاکەلێوەی ١٣٩٤، بۆ بەرز و پیرۆز راگرتنی یادی نەورۆز جێژنی لە مێژینەی گەلی کورد و سەری ساڵی نوێی کوردی، رێورەسمێک لەلایەن پارتی سوسیالیستی کوردستانی باکور P.S.K لە شاری لۆزانی سویس رێکخرابوو و شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەسەرپەرەستی حەمید چووپانی بەشداریی ئەو مەراسمەی کرد.
لەو رێوڕەسمەدا پەیامی کۆمیتەی سویسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن حەمید چووپانی ئەندامی کۆمیتەی حیزب پێشکەش بە بەشدارانی مەراسمەکە کرا.
لەو رێوڕەسمەدا ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بەشدارییان کردبوو.

گادەر. د