کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێ هاووڵاتیی یەمەنی بە تاوانی سیخوڕی بۆ ئێران، سزای زیندانیان بەسەردا سەپا

22:48 - 6 خاکەلێوه 2713

کوردستان میدیا: دەزگای قەزایی یەمەن، سێ هاووڵاتیی یەمەنیی بە تاوانی سیخوڕی بۆ رێژیمی ئیسلامیی ئێران، بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرد.
هەواڵدەریی فەرمیی وڵاتی یەمەن لە راپۆرتێکدا وێڕای پژڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە بڵاوی کردووەتەوە، دادگای قەزایی سەنعا سزای ٥ ساڵ زیندانی بۆ دوو هاووڵاتیی یەمەنی بەناوەکانی عەبدولکەریم لالجی، هانی ئەحمەد و عەلی عەبدولکەریم بڕیوەتەوە.
دادگای یەمەن ئەم سێ هاووڵاتییەی بە تاوانی سێخوڕی بۆ رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە رێگای پێوەندیی نایاسایی لەگەڵ دەست و پێوەندییەکانی رێژیم بە دانی بەڵگە و هەواڵی ئەمنیەتی و دیفاعی لە ساڵەکانی ١٩٩٧ هەتا ٢٠٠٨ تاوانبار کردووە.
سەرچاوەیەکی دیکەش پێشتر بڵاوی کردبووەوە کە دەوڵەتی سەنعا ٨ تۆمەتباری‌تری ئازاد کردبوو.
لێپرسراوانی یەمەن هەتا ئێستا چەندین جار رێژیمی ئیسلامیی ئێرانیان بە دەستێوەردان لە کاروباری ئەو وڵاتە و هاریکاری و پاڵپشتیی حوسییەکان تاوانبار کردووە و رێژیمی ئیسلامیی ئیرانیش ئەو تۆمەتانەی رەت کردووەتەوە.
یەمەن هەتا ئێستا دەستی بەسەر دوو کەشتیی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە تاوانی هەڵگرتنی چەکوچۆڵ گرتووە.