کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٣٠٠سەر ئاژەڵ لەناوچەی پیرانشار لەلایەن هێزەكانی رێژیمەوە دەستی بەسەردا گیرا

14:43 - 21 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: هێزەكانی سەر بە فەرماندەیی مەرزبانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بەبێهۆكارێكی روون دەستیان بەسەر ٣٠٠سەر مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچەی پیرانشاردا گرت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەو ئاژەڵانە بەمەبەستی لەوەڕاندن لەلایەن خاوەنەكانیانەوە بردرابوونە چیاكانی دەورووبەری شاری پیرانشار، بەڵام هێزەكانی رێژیم دەستیان بەسەر ئەو ئاژەڵانەدا گرتووە و سەرجەمیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
پێشتریش لەناوچەكانی مەریوان و هەورامانیش هێزەكانی رێژیم كاری لەو چەشنەیان كردبوو.
ئەو هێزانە دوای ئەوەی كە ئەو ئاژەڵانەیان زەوت كردبوو، بردبوویانە كوشتارگە و گوشتەكانیان بەسەر پاسگاكانی ناوچەی هەوراماندا دابەش كردبوو.