کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٤١ سەر لە مەڕوماڵاتی هاووڵاتییان لە شنۆ لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە زەوت کرا

16:16 - 16 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە کوێستانی \'\'سیاکێو\'\'ی شاری شنۆ، ١٤١ سەر لە مەڕوماڵاتی هاووڵاتییانیان زەوت کردووە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەو مەڕوماڵاتە لە کاتی لەوەڕاندن لە چیای \'\'سیاکێو\'\'ی شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ریژیمی ئێرانەوە بە بیانووی \'\'قاچاخ کردن بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق\'\' زەوت کراوە.
ئاژاەڵدارانی گوندی \'\'بێژاوێ\'\' لە ناوچەی شنۆ خاوەنی ئەو مەڕوماڵاتە بوون کە شەوی چوارشەممە رێکەوتی ١٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە زەوت کراوە.
دیاردەی زەوت کردنی مەڕوماڵاتی ئاژەڵدارانی کوردستانی ئێران لە ناوچە کوێستانییەکان و لە کاتی لەوەڕاندندا چەندین ساڵە لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئێرانەوە ئەنجام دەدرێت و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئەو مەڕوماڵاتە دراوەتە کوشتارگەکان و گۆشتەکەی بەسەر هێزەکانی خۆیاندا دابەش کردووە.