![](/weney-mallperr/3994.jpg)
کوردستان میدیا: ئەندامێکی هەیئەت رەئیسەی مەجلیسی رێژیمی ئێران رایگەیاند، سەردانە ئوستانییەکانی سەرکۆماری رێژیمی ئێران بەهۆی پێشوازی نەکردنی خەڵک، راگیراوە.
محەممەد دێهقان وتیشی: خەڵک لە کار و کردەوەکانی دەوڵەت دڵ سارد بوونەتەوە و چیدیکە پێشوازی لە ئەحمەدینژاد ناکەن.
هەواڵدەریی مێهر بڵاوی کردەوە، کاتێک کە وەزیرانی کابینەی ئەحمەدینژاد هەستیان بەو بۆشاییە کرد، بە سەرکۆماریی رێژیمی ئێرانیان راگەیاند کە سەردانەکانی رابگرێت.
مەحموود ئەحمەدینژاد لە پڕۆپاگەندە و رەکابەرییەکانی بۆ هەڵبژاردن لە ساڵی ١٣٨٤دا دروشمی پێوەندیی لەگەڵ خەڵکی کردبووە بنەمای کاری خۆی.
دێهقان لەو باوەڕە دایە، گرانیی لەرادەبەدەر، چوونە سەری نرخی دۆلار و بەرزبوونەوەی رێژەی بێکاری وای کردووە کە هاووڵاتییانی ئێران باوەڕیان بە سیاسەتەکانی حکوومەتی ئێران نەمێنێت.
ئەحمەدینژاد لە سەفەرە ئوستانییەکانی بۆ کوردستان و بە تایبەتی بۆ پارێزگای ئیلام، بەڵێنی کەم کردنەوەی رێژەیی بێکاریی بە هاووڵاتییانی کورد دابوو.
هەر لە درێژەی ئەو سەردانانەدا مەحموود ئەحمەدینژاد سەرکۆماری رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە جۆزەردانی ساڵی ١٣٨٩ جارێکی دیکە لە کۆڕی خەڵکی ئیلامدا بەڵێنیی دروست کردنی دەرفەتی کاری پێ دان.
لە حاڵی حازردا ئیلام لەو پارێزگایانە کە پڕۆژەی گەورەی پیشەیی تێدا نییە و ئەگەریش هەیە نەچۆتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەوەی کە جێگای تێڕامانە لێدوانەکانی لێپرسراوانی ئیدارەی تعاون و رفاهـی ئەو پارێزگایەیە کە رایگەیاندووە، هەتا کۆتایی بەرنامەی پێنجەم دەرفەتی ٤٠ هەزار پیشە لەو پارێزگایە دابین دەکەین.
بەوتەی بەرپرسانی خودی رێژیم زیاتر لە ٢٥%ـی خەڵکی ئیلام بێکارن و سەرجەم ئەو هەوڵانەی کە بۆ بنبڕ کردنی ئەو قەیرانە دراوە بێئاکام ماونەتەوە.
هەشت کۆمپانیای گەورەی پیشەییش کەلە بەڵێنییەکانی دەوڵەتی دەیەم بە خەڵکی ئەو پارێزگایە بووە، هەتا ئێستا هیچکام لەو بەڵێنیانە وەدی نەهاتوون.