![](/weney-mallperr/6846.jpg)
کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی کورد، خەڵاتی زیوینی گەورەترین و بەناوبانگترین کێبڕکێیه زانستییەکان لە بواری داهێنان لە ئاستی جیهاندا بەدەست هێنا.
\'\'سۆران ولیانی\'\'، داهێنەری کوردی خەڵکی شاری مەهاباد، توانیی لە یەکەمین فیستیڤاڵی نێونەتەویی داهێنانەکان کەلە ژنێڤ، پایتەختی وڵاتی سویس بەڕێوەچوو، پلەی دووهەم بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
لەو کێبڕکێیەدا ٢٠٠٠ داهێنەر لە ٤٥ وڵاتی جیهان لە بەشەکانی ئەندازیاری، پزیشکی و نانۆتەکنۆلۆژی بەشدارییان کردووە.
![6845.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/6845.jpg)
ئەو کێبڕکێیە هەموو ساڵێک لەلایەن رێکخراوی جیهانیی خاوەنداریی هزریی نەتەوە یەکگرتووەکان و بە بەشداری وەزارەتەکانی زانست و تەکنۆلۆژیی زیاتر لە ٤٥ وڵاتی جیهان، لە ژنێڤ بەڕێوەدەچێت.
پێشتریش دوو وتاری خوێندکارێکی تێرمی کۆتایی رشتەی فیزیک ئەتۆمی ــ مۆلکوولی بۆ بڕوانامەی کارناسیی باڵای زانکۆی ئازادی ئیسلامیی مەهاباد بەناوی \'\'ئازاد قادری\'\'، لە هەشتەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی \'\'NANOSMAT\'\'ی ئیسپانیا، پەسند کرابوو.

سۆران ولیانی داهێنەری کوردی خەڵکی شاری مەهاباد