کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەركەوتوانی نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی نەتەوەیی كاریكاتۆری بۆكان دیاری كران

16:34 - 17 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: هەڵبژێردراوانی نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی نەتەوەیی كاریكاتۆری بۆكان لە دوو بەشی ئازاد و بابەتی دیاریكراودا دەست نیشان و خەڵات كران.
لێژنەی داوەرانی نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی نەتەوەیی كاریكاتۆری بۆكان، لە بوارەكانی پەرەپێدان بە كولتووری خەرجكرن، بێ شووناسی گەنجان و بنەماڵەكان و چەندین بەشی دیكە سەركەوتووەكانیان دیاری كرد.

هونەرمەندانی سەركەوتوو بریتیی بوون لە:

ـ بەشی ئازاد: پلەی یەكەم: تەندیسی فێستیڤاڵ و تابلۆی فەخر و بڕی پارەی نەخدی بە عەلی پاكنەهاد لە شاری هەمەدان بەخشرا. پلەی دووەم: تەندیسی فێستیڤاڵ و تابلۆی فەخری و بڕی پارەی نەخدی بە خاتوو نگین نەقییە لە شاری ئیسفەهان بەخشرا. پلەی سێیەم: تەندیسی فێستیڤاڵ و تابلۆی فەخری و بڕی پارەی نەخدی بە جەلال پیرمەرزئاباد لە شاری تەورێز بەخشرا.


هەر لەم بەشەدا ئەندامانی لێژنەی داوەران بە پێشكەش كردنی تابلۆی فەخری رێزی تایبەتیان لە چەندین هونەرمەندی كاریكاتۆریست گرت، لەوانە: ئیسماعیل جانبڵاغی لە شاری بۆكان، مەحبووبە پاكدڵ لە شاری مەشهەد، مێهدی عەزیزی لە شاری ئەراك، سامان جەعفەری لە شاری سنە و خاتوو عالییە مەزاهیری لە شاری ئیسفەهان.

ـ بەشی بابەت: پلەی یەكەم: تەندیسی فێستیڤاڵ و تابلۆی فەخری و بڕی پارەی نەخدی بە سەعدی سادقی لە شاری جەهروم بەخشرا. پلەی دووەم: تەندیسی فێستیڤاڵ و تابلۆی فەخری و بڕی پارەی نەخدی بە عەلیڕەزا عەبدولی لە شاری كرماشان بەخشرا. پلەی سێیەم: تەندیسی فێستیڤاڵ و تابلۆی فەخری و بڕی پارەی نەخدی بە عەلیڕەزا پاكدڵ لە شاری مەشهەد بەخشرا.


هەر لەم بەشەدا ئەندامانی لێژنەی داوەران بە پێشكەش كردنی تابلۆی فەخری رێزی تایبەتیان لە چەندین هونەرمەندی كاریكاتۆریست گرت، لەوانە: مەجید داوودی لە شاری مەشهەد، محەممەد مەحموودی لە شاری بۆكان، موجتەبا فەیزی لە شاری ئیسفەهان، مەحموود نەزەری لە شاری هەمەدان و ناسر موقەدەم لە شاری زەنجان.


لەو پێوەندییەدا ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر بڵاوی كردەوە، فێستیڤاڵی نەتەوەیی كاریكاتۆری بۆكان بە بەشداری ٢٦٥كاریكاتۆر لە بەشی (ئازاد) و هەروەها ٢٤٣كاریكاتۆر لە بەشی بابەتی دیاریكراو، و هەروەها كردنەوەی پێشانگای كاریكاتۆر لە كۆمەڵەی فەرهەنگی و هونەری سیمورغ لە شاری بۆكان بەڕێوەچوو.