کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاری بۆکان بە تراکت و پووستێری ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان ڕازێندرایەوە

22:03 - 19 سەرماوەز 2715

کوردستان میدیا: لە بەرەبەرەی ٢٦ی سەرماوەز، تێکوشەرانی دێموکرات لە شاری بۆکان و دەوروبەری دەستیان داوەتە چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغاتی لە شەقام و ڕێگا سەرەکییەکانی ئەو ناوچەیە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بۆکان، بە بڵاوکردنەوەی بەربڵاوی تراکت و پووستێری تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، چوونە پێشوازی ئەو ڕۆژە مێژووییە.

ئەو شوێن و جێگایانەی کە تێکۆشەرانی حیزب و گەل چالاکیی تەبلیغاتییان بەڕێوە بردووە بریتین لە: پردی حوسێن مامه، سێ ڕێیانی قارنجه، سێ ڕێیانی قەڵا،سێ ڕێیانی حاجی لەک، سەرچنار، قەره گوڵ، بازاڕی چوارشەممه، شەقامی ٦٠میتری ساحیلی، شەقامی پشت ترمیناڵی تاران، شەقام و پارکی ساحلی، شوێنی وەرزشی بەیانیانی خەڵکی شاری بۆکان، گەڕەکی سایپا ژماره٢، پارکی شەهرەکی فەرهەنگیان، دەوروبەری مزگەوتی نوور، کولتەپه، سەرجادەی ئینگیجه، سەر گڵکۆی شاعیران و هونەرمەندان، شەقامی ٣٠ میتری مەجبورئاوا، نەبشی شەقامی مەریوان و سەردارعزیزخانی موکری.

ئەوە چەندەمین جارە لەم حەوتوویەدا، کە شەقام و کۆڵانەکانی بۆکان پڕ دەکرێن لە درووشم، تراکت و پووستێری ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان.

هەروەها لە میراوا و شەقامی ئیساریش چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغی بەڕێوەچووە کە لە لایەن خەڵکی ئەو ناوچەیەوە پێشوازیی گەرمی لێ‏ کرا.

12826.jpg

12825.jpg

12824.jpg

12823.jpg

12828.jpg

12829.jpg

12832.jpg

12831.jpg

12833.jpg