کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی یەکیەتیی ژنانی دێمۆکرات بەشداریی لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵاتدا کرد

13:10 - 21 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: شاندێکی یەکیەتی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و چەندین رێکخراوی دیکە بەشدارییان لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵاتدا کرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شاندێکی یەکیەتیی ژنان بە سەرپەرستی ئیلهام چایچی، بەرپرسی گشتیی یەکیەتیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، لەسەر بانگهێشتی ژنانی کۆمەڵەی رۆژهەڵات، سەردانی ئەو رێکخراوەی کرد.
سەرەتا رۆژین شەریفی، ئەندامی بەڕێوەبەریی رێکخراوی کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات، باسێکی لەسەر گرینگی و قازانجەکانی کاری هاوبەش لەم سەردەمەدا کرد و ئەرکی رێکخراوەکانی ژنانی وەک نوێنەر و پێشەنگی ژنانی کوردستانی ئێران بۆ هاودەنگی لە هێندێک بۆنەی ژناندا دەست نیشان کرد.
نوێنەرانی رێکخراوەکانی بەشدار لەو کۆبوونەوەیەدا دوای باس و دانوسانی زۆر لەسەر چۆنیەتیی بەڕێوە بردنی کاری هاوبەش، لەسەر ئەوەش رێککەوتن کە بە بۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانیی ژنان، چالاکییەکی هاوبەش بەرێوە ببەن.
ئەو رێکخراوانە کە بەشداری کۆبوونەوەکە بوون، بریتین لە:

ــ کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات

ــ یەکیەتیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران

ــ رێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد

ــ کۆمیتەی ئافرەتانی سازمانی خەباتی کوردستان

ــ یەکیەتیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستان

ــ ژنانی یەکیەتی دێمۆکراتیکی کوردستان