کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێكی حیزبی دێموكرات لە ساڵڤەگەڕی كۆمەڵكوژی شەنگال بەشداری کرد

16:54 - 19 گەلاوێژ 2715

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە یەکەمین ساڵڤەگەری کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی لە شاری کۆپێنهاگ، بەشداری کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی١٧ی گەلاوێژی ١٣٩٤ی هەتاوی، شاندێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی \'\'حاتەم جەھانگیری بەرپرسی كۆمیتەی شێلەند،، لەسەر بانگھێشتی فەرمی كۆمەڵەی كوردانی ئێزدی لە شاری كۆپێنھاگ،بەشداری رێوڕەسمی یەكەمین ساڵڤەگەری ژێنۆسایدی كوردانی ئێزدی کرد.

سەرەتای دەستپێکی رێوڕەسمەكە بە خۆڵەكێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە شەھیدانی شەنگال دەستی پێكرد.

لەو رێوڕەسمەدا پەیامی ھاوبەشی پارتی سۆسیالیستی كوردستانی باكوور و حدكا لەلایەن بەرێز سەرحەد ئامەدی خوێندرایەوە .

لەو رێوڕەسمەدا ژمارەیەكی بەرچاو لە كوردانی دانیشتووی وڵاتی دانمارك، حیزب و رێكخراوە كوردییەكانی ھەر چوار بەشی كوردستان، رێكخراوەكانی مەسیحی و عەرەب و ھەروەھا ژمارەیەک لە سیاسەتمەدارانی دانماركی و باڵوێزی عێراق لە وڵاتی دانمارك، بەشداری ئەو رێوڕەسمە بوون و پەیامیان پێشكەش كرد.