![](/weney-mallperr/13818.jpg)
کوردستان میدیا: کەشوهەوای هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی دەهەمی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و مەجلیسی خوبرەگانی ڕێژیم، لە لایەن خەڵکی کوردستانەوە جێگای بایەخ و گرینگی نییە و خەڵکی کوردستان هیچ ئۆگرییەکیان بە هەڵبژاردنەکان و باوەڕیان بە پاڵێوراوەکان نییە.
بەپێی هەواڵەکانی گەیشتوو بە ماڵپەری کوردستان میدیا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەر شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیمی ئێران خەڵک لە شارەکانی کوردستان بەرەو پیری بانگەوازی پاڵێوڕاوان ناچن و هیچ ئۆگرییەکیان بۆ دەنگ دان بە پاڵێوراوان نیە و ئەو کەسانەش بە مۆرەی دەستی ڕێژیم دەزانن.
جوانڕۆ
لە شاری جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشان، پاڵێوڕانی مەجلیسی ڕێژیم بۆ دەنگ هێنانەوە چەواشەکاریی بێشەرمانە دەکەن و لەو پێوەندییەدا چەند کەسێکیان کتێبی کوردی لە ناو بازاڕ و خەڵکدا بڵاو کردووتەوە و هەروەها بە پۆشینی جلوبەرگی کوردی و چوون بۆ ناو خەڵک دەیانهەوێ خەڵک فریو بدەن و دەنگ بێننەوە. بەڵام خەڵک باوەڕیان بە هەڵبژاردنەکانی ڕێژیم نیە و فریوی ئەو کار و کردەوانەی پاڵێوراوانی مەجلیسی ڕێژیم ناخۆن.
کامیاران
لە شاری کامیارانی سەر بە پارێزگای سنەش، دانیشتوانی ئەو شارە هیچ گرینگی بە هەڵبژاردنەکان نادەن.
لەو پێوەندییەدا، ٨٠% خەڵک تەنانەت زیاتریش دەنگ نادەن، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان چالاکییان بەڕێوە بردووە کە خەڵک بەپیری ئەو بایکۆتەوه هاتوون.
هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەو بارەوەیە ڕایگەیاندووە کە پێشتر نەفەراتێک که مۆره ی خۆیانن و ئەوەیتریش تا ڕادەیەک تایفەگەران، بانگەواز بۆ پاڵێوراوانی خۆیان دەکەن.
هەندێک لە مۆرەکانی ڕێژیم کە خۆیان بۆ مەجلیسی دەیەمی ڕێژیم کاندید کردووە ١٠ تا ۲۰ ڕۆژ پێش که هێشتا تەبلیغات دەستی پێ نەکردبوو، بەمەبەستی تەبلیغکردن لە نێو خەڵکدا دەگەڕان و بانگەشەیان بۆ هەڵبژاردنەکان دەکرد.
مەریوان
هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لە شاری مەریوان ڕایگەیاند، ئیستا ڕێژیم فەزای تبلیغاتیی شاری مریوانی شێواندووە بە جۆرێک کە بە جیاجیا تحریکی کەسانی سۆرانی زمان بە دژی هەورامییەکان دەکات و ئەوەش دووبەرەکی لە نێوان خەڵکدا دروست کردووە.
بۆکان
لە شاری بۆکان سەر بە پاریزگای ورمێ، دارەکانی خیابانی پاركی ساحلی نزیک هوتیل ئیزەدی بۆكان سەبارەت بە تەبلیغات بۆ هەڵبژاردنەکان بڕدەران.
یەکێک لە هاوكارانی ئورگانێكی سپای پاسداران بۆ سازكردنی ستادی تەبلیغاتی و شوێنی كۆكردنەوەی خەڵک، بەتایبەت لاوان بۆ هەڵپەڕكێی شەوانە تا بتوانێ سەرنجی زیاتری خەڵک ڕاكێشێ و لە دەوری خۆی كۆیان كاتەوە، هەموو دارەکانی ئەو مەسیرەیان بڕیوە. ئەوە لە كاتیک دایە هیچ شوێن و جێگایەک بۆ كۆبوونەوەی شەوانەی لاوان لەو شارە بوونی نییە و ئەو مۆرەیەی پاسداران ئەوە بە دەرفەت دەزانێ تا بۆ ماوەیک و كەڵک وەرگرتن لە وزەی شادیی لاوان و ئامانجی خۆی؛ ئەو لاوانە بە هاوكاری چەند گورانیبێژی دەست كورت بۆ بزمی شەوانە كۆیان دەكاتەوە.
شنۆ
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لەو شارە بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی دەهەمی ڕێژیمی ئێران چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تەبلیغاتی تێدا بەڕێووە چوو بریتین لە: شەهرەکی فەرهەنگیان، پێش دەرگای ستادی پاڵێوراوەکان، دادگا، خیابانی کارگەر، چوارڕای کارگەر، شەقامی دوکتور قاسملوو، فەلەکەی بیمارستان و هەروها لە گەڕەکەکانی سەلیم ئاباد، مام تەمر،کانی گراو، قەبری شەهیدان، حەسەن ئاباد، مەجید ئاباد، سەیدئاوێ تراکتی تایبەت بە بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان بڵاو کراوەتەوە.
نەغەدە
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لەو شارە بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی دەهەمی ڕێژیمی ئێران چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تەبلیغاتی تێدا بەڕێووە چوو بریتین لە: فەلەكەی وەحدەت،خيابانی ڕەجایی، گەڕەكی ٥٣هـێكتار، مزگەوتی جامیعه، بيمارستانی خومەينی و خيابانە ئیمام تراکت و پۆستێری تایبەت بە بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان بڵاو کراوەتەوە.
ورمێ
لە شاری ورمێ ڕۆژی ڕابردوو خەڵکی ناوچەی مەرگەوەڕ نەیانهێشتووە عابد فەتاحی کە یەکێک لەو کەسانەیە خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی دەهەم بەربژێر کردووە، کۆبوونەوە بۆ خەڵک بگرێت و دەریان کردووە و هەروەها خەڵک هەموو وێنەی پاڵێوراوانی مەجلیسی ڕێژیمیان لە دیوارەکان کردووەتەوە.
سەقز
بازاڕی ههڵبژرادن له شاری سهقز نه تهنیا سڕه بهڵكوو ههر ڕۆژ هەندێک ڕووداوی سهیر ڕوو دهدا.
ئێوارە ڕۆژی هەینی، ڕیکەوتی ٣٠ی ڕێبهندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، كرێكارانی شارهداریی سهقز لهگهڵ ستادی تهبلیغاتی كاندیدایهک. هۆكاری ئهو كاره دهگهڕێتهوه بۆ ئهوهیكه ستادی تهبلیغاتیی ئهم كاندیدایه ڕێكلامهكانیان به دیوارهوه چهسپاندبوو.
ستاده تهبلیغاتییەکانی كاندیداكان به دانی نانی نیوهڕۆ و ئێواره به خهڵک دەیانههوێ سهرهنجی خهڵکی ئەو شارە بۆ لای خۆیان ڕاكێشان.
لەو پێوەندییەدا، چهند كهسێكی شۆڕشگێڕ و نهتهوهیی ڕۆیشتونهتە ناو ستاده تهبلیغاتییهكان لهگهڵ چهندین كهس لهو كهسانهی كه كاری تهبلیغات بۆ ئهو كاندیدایانه دهكهن قسهیان كردووهو پێیان ڕاگهیاندوون ئهو كارهی ئێوه دەیكهن خیانهت به نهتهوهی كوردە و تهبلیغات بۆ ڕێژیم دەکەن، ئهگهر بۆ پارهش وا دهكهن ئهوه ئێمه زیاتر پارهتان دهدهین به ئێوه كه واز لهو كاره بهێنن.
هەروەها لە سەقز خەڵک پۆستێری پاڵێوراوانی مەجلیسی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانیان لەو شارە دڕاندووە و بێزاری و نەفرەتی خۆیان لە شانۆگەریی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیم دەربڕیوە.
هەر لەو پێوەندییەدا، ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە لە شارە کوردنشینەکان پاڵێوراوان لە هەموو دەرفەتێک بۆ ڕاکێشانی خەڵک بۆ سەر سەندووقەکانی دەنگ دان کەڵک وەردەگرن.
پاڵێوراوان بۆ فریودانی خەڵک جلوبەرگی کوردی لەبەر دەکەن و لە ناو خەڵکدا دەگەڕێن و بانگەشەی هەڵبژاردنەکان دەکەن و هەندێکیش بە شایی و هەڵپەڕکی دەیانهەوی خەڵک بۆ لای خۆیان ڕابکێشن.
بەپێی ڕاپۆرتەکان هەندێک لەو پاڵێوراوانەی مەجلیسی ڕێژیم تەنانەت یەک جاریش لیباسی کوردیان لەبەر نەکردووە بەڵام ئێستا بۆ هەڵبژاردنەکان دروشم دەدەن و لیباسنی کوردی لەبەر دەکەن.
پاڵێوراوانی مەجلیسی ڕێژیم کەڵک لە گۆرانییەکانی هونەرمەندانی بە ناوبانگی کورد بۆ دەنگ دان لە ستادەکانیان وەردەگرن.
لەو پێوەندییەدا لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی زمانی دایکی لە زانستگەی کوردستان یەکێک لە پاڵێوراوانی مەجلیسی دەهەم لەو ڕێوڕەسمەدا تەبلیغاتی بۆخۆی کردبوو.
هەڵبژاردن بە مانای راستەقینە و دێموکراتیک لە ئێراندا بوونی نییە و بەرپرسانی ڕێژیم هەڵبژاردنەکان مەهەندیسی دەکەن و دەنگ دانی ڕێژیم هیچ کاریگەرییەکی لە سەر داهاتووی سیاسی خەڵکی ئێران نیە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بەیانییەیەکدا هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی دەیەمی ڕێژیمی ئیسلامی بایکۆت کردووەو داوای لە خەڵکی کورد کردوە کە لە شانۆگەریی هەڵبژاردندا بەشدار نەبن.

![13819.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/13819.jpg)
![13820.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/13820.jpg)
![13821.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/13821.jpg)
![13822.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/13822.jpg)