کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شیرکەتی پاستۆریزەی پاکی ئێران، لەلایەن دادگایەکی ئەمریکاوە جەریمە کرا

22:44 - 8 خاکەلێوه 2713

کوردستان میدیا: دادگایەکی فیدراڵی ئەمریکا لە واشینگتۆن، دەوڵەتی رێژیمی ئێرانی بە دانی ٤٠ میلیۆن دۆلار جەریمە بە کۆمپانیایەکی ئەو وڵاتە مەحکووم کردووە.
ئەم شیرکەتە ئەمریکایی‌یە پێش شۆڕشی ٥٧ پشکداری شیرکەتی لەبەنیاتی پاستۆریزەی پاک بووە.
هەواڵدەریی ئاسۆشەیتێد پرێس رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٧ی خاکەلێوەی ١٣٩١ی هەتاوی، لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، دادوەر ریچارد جەی لیۆن، رێژیمی ئیسلامیی ئێرانی بە دانی ٤٠ میلیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار بە شیرکەتی مەک‌کیسیۆن مەحکووم کردووە.
شیرکەتی مەک کیسیۆن رایگەیاندووە، لە ساڵی ١٣٣٨ـەوە هاوکات لەگەڵ دامەزرانی شیرکەتی لەبەنیاتی پاستۆریزەی پاک، سەرمایە گوزاریی کردووە، بەڵام وێدەچێ پاش شۆڕشی ٥٧ و بە میللیی کردنی زۆربەی شیرکەتەکان، پشکی شیرکەتی مەک کیسیۆن لەبەر چاو نەگیراوە.
بەپێی ئەم بارودۆخە رێژیمی ئیسلامیی ئێران دەبێ ٢٩ میلیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلار لەبری پشک و قازانج و هەروەها زیانەکان بەو شیرکەتە بدات.
١١ هەزار و ٢٠٠ میلیۆن دۆلاری دیکەش لەبری تێچووی دادپرسی و داواگرانی شیرکەت وەردەگیردێت.
هێشتاکە روون نییە ئایا رێژیمی ئێران ئامادەی دانی ئەم برە جەریمەیەیە یان نا.
بەدواداچوون بۆ ئەم پەروەندەیە ماوەی نزیک بە سێ هەفتەی خایاندووە و رێژیمی ئێرانیش دەڵێت دادگاکانی ئەمریکا شیاوی ئەوە نین حوکم لەسەر ئەو پەروەندەیە بدەن.
ماڵپەڕی فەرمیی شیرکەتی لەبەنیاتی پاستۆریزەی پاک رایگەیاندووە: ئەو شیرکەتە لە ساڵی ١٣٣٨ لەژێر ناوی سهامی خاص و لەژێر چاودێریی لیسانسی شیرکەتی فورموستی ئەمریکادا دامەزراوە.