کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەپۆلی دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییانی عەرەبی ئەهوازی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە بەردەوامە

13:18 - 14 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: هاوکات لەگەڵ دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییانی عەرەب، دەزگا قەزایی‌یەکانی رێژیمی ئێران حوکمی ١٦ ساڵ زیندانیان بۆ سێ‌ دەسبەسەرکراوی عەرەبی ئەهوزای بڕیوەتەوە.
چالاکانی مافی مرۆڤی ئەهوازی بڵاویان کردەوە، چالاکێکی فەرهەنگی عەرەب بە ناوی سامی محەممەد عەلی خەڵکی شەعبییەی ئەهواز لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکان دەسبەسەکراو بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراوە.
هەر لەو پێوەندییەدا سێ‌ هاووڵاتیی عەرەبی خەڵکی مەحمەرەی ئەهواز سەرجەم بە ١٦ ساڵ زیندان حوکم دراون.
ئەمیر مەتۆری بە ٥ ساڵ زیندان، حەسەن هاشمی ٩ ساڵ و مەجید سواری بە ٢ ساڵ زیندان حوکم دراون.
ئەو سێ‌ هاووڵاتییە ماوەی یەک ساڵ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ ماوەیەکی زۆر لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا راگیرابوون.
سەرچاوەکە ئاشکراشی کردووە، ئەو سێ‌ هاووڵاتییە لە بوونی پارێزەر بێ‌‌بەری بوون.