کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەڕ و تێکهەڵچوون لە کامیاران ٣ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

14:41 - 13 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: لە شەڕ و تێکهەڵچوون لەنێوان هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و ژمارەیەک چەکدار، ٢ کەس لەو چەکدارانە کوژران و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لەنێو ماڵێک لە تەنیشت فەرهەنگسەرای شاری کامیاران شەڕە تەقە لەنێوان گرووپێکی چەکداری سێ کەسیی نەناسراو لەگەڵ هێزەکانی رێژیمی ئێران، هاتە ئاراوە.
هاووڵاتییەکی نزیک لە شوێنی دەرگیرییەکە بە ماڵپەڕی \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: \'\'رێکەوتی ١٢ خەزەڵوەر، هێزەکانی رێژیمی هەڵیان کوتایە سەرماڵیک کە گوایە ٣ چەکداری تێدا بوون و لە ئەنجامدا شەڕ و تەقە لەنێوانیان هاتە ئاراوە و پاش ٦ کاتژمێر هێزەکانی رێژیم بەناچار بە چەکی \'\'ئارپی‌جی\'\' ماڵەکەیان بەسەر چەکدارەکاندا کاول کرد\'\'.
ئەو هاووڵاتییە کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێ وتیشی: \'\'لەو شەڕەدا ٢ کەس لەو چەکدارانە کوژران و کەسەکەی دیکەش بە برینداری لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا\'\'.