کوردستان میدیا: فرانسوا ئۆلاند سه‌رکۆماری تازه هه‌ڵبژێردراوی فه‌ڕانسه، لابردنی به‌شار ئه‌سه‌د به رێگاچاره‌ی سه‌ره‌کیی قه‌یرانی سیاسیی ئه‌و وڵاته ده‌زانێت.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌ره‌بییه، فرانسوا ئۆلاند گوتوویه‌تی: له سووریه‌دا هیچ رێگاچاره‌یه‌ک به بێ له‌سه‌رکار لابردنی به‌شار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر کورسیی ده‌سه‌ڵات ئیمکانی نییه و ده‌بێ گه‌مارۆی زیاتر به‌سه‌ر ئه‌و رێژیمه‌دا جێبه‌جێ بکرێت.
سه‌رکۆماری فه‌ڕانسه له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رکۆماری رووسیه گوتی: مه‌ترسیی په‌ره‌پێدانی نائارامی و شه‌ری ناوخۆیی له سووریه‌دا به‌هێزه و رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د به شێوه‌یه‌کی نایاسایی به‌ره‌وڕووی راپه‌ڕینی خه‌ڵک ده‌بێته‌وه که لێبوردن له‌و رێژیمه ئه‌سته‌مه. هه‌روه‌ها گوتی: به‌شار ئه‌سه‌د به چه‌شنێک هه‌ڵسوکه‌وتی کردووه که ده‌بێ بڕوات.
فرانسوا ئۆلاند له به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا باس له‌ه‌وه ده‌کات که مه‌رجی یه‌که‌می ئاڵوگۆڕ له بارودۆخی سیاسیی سووریه له‌سه‌رکار لابردنی به‌شار ئه‌سه‌ده.
چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن، فرانسوا ئۆلاند له‌سه‌ر هاوڕا کردن و پاڵپشتیی رووسیه له‌مه‌ڕ داسه‌پاندنی گه‌مارۆی زێده‌تر بەسەر رێژیمی سووریەدا شکستی خواردووه.
کۆمکوژیی ئه‌م دواییانه‌ی خه‌ڵکی سووریه له‌لایه‌ن رێژیمی ئه‌و وڵاته‌وه له شاری حوولا له پارێزگای حومس، دژکرده‌وه‌ی توندی نێوده‌وڵه‌تیی به‌دواوه بوو و کۆمه‌ڵێک وڵاتی رۆژئاوایی باڵوێزی رێژیمی سووریه‌یان له وڵاته‌که‌یان ده‌ر کرد.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیکه‌ی رۆژئاوا بڕیاریان داوه له رێگای رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه، گه‌ماۆی زێده‌تر به‌سه‌ر رێژیمی سووریه‌دا بسه‌پێنن.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران