کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فرۆشی٤٠٠ دەزگا ماشێنی بارهەڵگری ACTROS لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە، كڕیارانی تووشی كێشە كردووە

16:54 - 11 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: ئیتلاعاتی رێژیم لە شاری مەریوان ماوەیەك لەمەوبەر چوارسەد دەزگا ماشێنی ئاكتروسی بە هاووڵاتیانی شارەكانی ئوستانی كوردستان فرۆشت و هەنووكە ئەو ماشێنانە كێشەی فەنی و یاساییان هەیە و كڕیارانی تووشی كێشە كردووە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەو چوارسەد دەزگا ماشێنە كە فرۆشتراون، هەنووكە ژمارەیەكیان لەلایەن پۆلیسی هاتوچۆوە دەستیان بەسەر دا گیراوە.
یەكێك لە كڕیارانی ئەو ماشێنانە بە ماڵپەڕی كوردستان میدیای راگەیاند، ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیم لەحاڵێكدا ئەو ماشێنانەی بە هاووڵاتیان فرۆشتووە كە ژمارەی مودێلەكانی دەستكاری كردوون.
ئەو هاووڵاتییە وتیشی: كاتێك ئەو ماشێنانە بە خاڵە پشكنینەكانی پۆلیسی هاتوچۆدا تێپەر دەبەن لەلایەن هێزەكانی سەر بە ناوەندە دەستیان بەسەر دا دەگیرێ‌.

كڕیارێكی دیكەی ماشێنی ئاكتروس وتی: ماشێنەكەی من ماوەی دوو مانگە لەلایەن پۆلیسی هاتوچۆی مەریوانەوە دەستی بەسەر دا گیراوە و سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامم هیچ وڵامێكم پێ‌نادەنەوە.
بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو چوارسەد ماشێنە لەلایەن ئیتلاعاتی رێژیمەوە بە هاووڵاتیان فرۆشراوە و خاوەنی ئەو ماشێنانەی كە دەستی بەسەردا گیراوە هیچ وڵامێكیان پێ‌نەدراوەتەوە.