![](/weney-mallperr/4224.jpg)
کوردستان میدیا: فڕۆکەیەکی ئێرانی کەلە حاڵی گواستنەوەی چەکوچۆڵ بۆ رێژیمی سووریە بوو، لە فڕۆکە خانەی دیمەشق بووە ئامانجی مووشەکەکانی ئەرتشی ئازادی ئەو وڵاتە.
ئەرتشی ئازادی سووریە بڵاوی کردەوە، ئەو فڕۆکە ئێرانییە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٨ی خاکەلێوە لەکاتی نیشتنەوە لە فڕۆکەخانەی دیمەشق لەلایەن هێزەکانمانەوە تەقەی لێ کرا.
ئەرتشی ئازادی سووریە لە درێژەدا رایگەیاندووە، ئەو فڕۆکە ئێرانییە هەڵگری چەکوچۆڵی ئێرانی بۆ رێژیمی سووریە بوو.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە رێژیمی ئێران پەرچەکرداری بەو هەوڵەی ئەرتشی ئازادی سووریە نیشان نەداوە.
لەلایەکی دیکەوە دوابەدوای ئەوەی کە یەکیەتیی عەرەب بەرەی ئەنجومەنی نیشتمانیی سووریەی بە فەرمیی ناسی، ئەو بەرەیە یەکەم باڵوێزخانەیان لە دەوحەی وڵاتی قەتەر کردەوە.
ئەو باڵوێزخانەیە لەلایەن مەعاز خەتیب بەرپرسی هاوپەیمانیی نیشتمانییسووریە و بە ئامادە بوونی وەزیریکاروباریدەرەوەی قەتەر کرایەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا رێکەوتی ٦ی خاکەلێوە یەکیەتیی عەرەب لە دوایین کۆبوونەوەی خۆیدا کورسیی رێژیمی سووریەی بە ئوپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە بەخشی.