کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرماندەیەکی پایەبەرزی سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران، لە سووریە کوژرا

16:48 - 26 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: فەرماندەیەکی پایەبەرزی سپای پاسدارن و لێپرسراوی هەیئەتێکی نۆژەن کردنەوەی لوبنان، لە شاری حەلەب لە سووریە کوژرا.


هەواڵدەریی ئەبنا بڵاوی کردەوە، حەسەن شاتری هاوڕێ‌ لەگەڵ ٢ کەسی دیکەی سەربە سپای پاسداران لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە دەسڕێژیی لێکراوە و لە ئەنجامدا ئەو فەرماندەیە گیانی لەدەست داوە.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستە روو، شاتری لەکاتێکدا کە دەیهەویست لە دیمەشقەوە بەرەوە بەیروت بڕوات، تەقەی لێ کراوە.
هەواڵی کوژرانی شاتری لەلایەن فەرماندەی سپای قودسەوە پژڕاست کراوەتەوە.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە هیچ لایەن، یان گرووپێک کوشتنی ئەو لێپرسراوە ئێرانییەی وەئەستۆ نەگرتووە.