![](/weney-mallperr/4065.jpg)
کوردستان میدیا: ٢٥٥ پۆلی خوێندن لە شارستانی سەڵماس، زیاتر لە ٣٦ ساڵە دروست کراون ولەلایەن ناوەندە ئاموزشییەکانەوە هیچ هەوڵێک بۆ نۆژەن کردنەوەیان نەدراوە فەزای پەروەردە و بارهێنان لەو شارستانەدا نالەبارە.
٦٥ قوتابخانە لە سەڵماس کە ٢٥٥ پۆلی خوێندنیان لەخۆ گرتووە، زیاتر لە ٣٦ ساڵە دروست کراون و هەنووکە بۆ فەزایەکی لەباریان بۆ پەروەردە کردنی قوتابیان نییە.
خرابیی بینای قوتابخانەکان لە سەڵماس لە کاتێک دایە کە زۆربەی قوتابخانەکان لەلایەن خیرخوازانەوە دروست کراوان و قوتابخانە کۆن و رووخاوەکانیش لەلایەن بەرپرسانی ئیدارەی پەروەردەی ئەو شارەوە هیچ گرینگییەکیان پێ نادرێت.
بەرپرسی ئیدارەی پەروەردەی شاری سەلماسیش لەو پێوەندییەدا بە هەواڵدەریی مێهری رایگەیاندووە، هەنووکە قوتابخانەی ١٣ گوندی سەلماس فەزای لەباری پەروەردە و بارهێنانیان نییە.
ئەمە لە کاتێک دایە بوودجەیەکی ئەوتۆ بۆ نۆژەن کردنەوە و دروست کردنی بینای نوێی خوێندن لە پارێزگای ورمێ تەرخان ناکرێ و قوتابیان و خوێندکاران لەو ١٣ گوندەدا لە فەزایەکی نالەبار و نەشیاو درێژە بە خوێندن دەدەن.