کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قوتابێكی كوردی جوانرۆیی پلەی یەكەمی لە بواری بەرنامە نووسی كامپیوتێر لە ئاستی جیهاندا بەدەستهێنا

23:56 - 18 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: قوتابییەكی كوردی خەڵكی شاری جوانرۆ لە كێبڕكێیەكانی بەرنامە نووسی كامپیوتێر لە ئاستی دونیادا توانی پلەی یەكەم بەدەست بێنێت.
سۆران سەلیمیان قوتابیی پێش دانیشگاهی ئەدیب لە شاری جوانرۆ بەشداریی لە كێبڕكێی بەرنامەنووسی لە وڵاتی ئاڵماندا كرد و سەركەوتنی بەدەست هێنا.

4336.jpg


بەپێی هەواڵی بەشی پێوەندییەكانی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری جوانرۆ، ئەو قوتابییە كوردە ساڵی پێشووش توانیبووی لە بواری بەرنامەنووسیەوە پلەی دوووهەم لە ئاستی دونیادا بەدەست بێنێت.
هەر لەو پێوەندییەدا زانكۆی هارواردی ئەمریكاش بورسی بەو قوتابییە كوردە دابوو.