![](/weney-mallperr/3688.jpg)
کورستان میدیا: عەلی لاریجانی بەرپرسی مەجلیسی رێژیمی ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، گرووپی حەماس توانیی بەپشت بەستن بە چەکوچۆڵی ئێران وڵامی هێرشەکانی ئیسراییل بداتەوە.
لاریجانی لە کۆڕی خوێندکارانی زانکۆی قاید ئەعزەم لە شاری ئیسلام ئاباد، وتی: لە شەڕی ٨ رۆژەی غەزەدا حەماس بە پشتیوانییەکانی ئێمە، توانیی سەرکەوتن بەدەست بێنێت.
حەماس لەم دواییانەدا و لە کاتی شەڕ لەگەڵ ئەرتشی ئیسراییل مووشەکی فەجر ــ ٥ بەکار هێنابوو و بەپێی وتەکانی کارناسانی نیزامی، تەنیا کەسانێکی زۆر شارەزا و مەشقی پێکراو دەتوانن ئەو مووشەکانە بەکار بێنن.
ناوەندە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسراییل رایانگەیاندبوو، ئەو مووشەکانە لە ئێرانەوە رەوانەی سوودان دەکرێن و دواتر دەبردرێنە وڵاتی میسر و دەست و پێوەندییەکانی حەماس لەوێئەو مووشەکانە پارچە پارچە دەکەن و لە رێگا نەهێنییە ژێر زەوییەکانەوە دەیبەنە فەلستین و لە ئاکامدا بەدەستی حەماس دەگات.
تەنگەی رەفەح تەنیا رێگایەکە کە وڵاتی میسر بە کەرتی غەزە دەبەستێتەوە و رێگاکانی دیکەش لەژێر دەسەڵاتی ئیسراییل دان.
یەکێک لەو کەسانەی کە شارەزایی تەواوی لەو مووشەکانە هەبوو ئەحمەد ئەلجەعبری فەرماندە پایە بەرزەکەی حەماس بوو کە چەند رۆژ لەمەوبەر هەواڵی کوژرانی لەلایەن راگەیەنەکانی ئیسراییلەوە بڵاو کرایەوە.