![](/weney-mallperr/4309.jpg)
كوردستان میدیا: دەیان كەس لەناڕازییانی وڵاتی میسر بە نیشانەی دەستێوەردانەكانی رێژیمی ئێران لەكاروباری ناوخۆیی میسر هێرشیان كردە سەر لێپرسراوێكی ئێران لەو وڵاتە.
ناڕازییان چووبوونە بەردەرگای ماڵی موجتەبا ئەمانی لە قاهیرە و ویستبوویان بچنە ناو ماڵەكەی كە لەگەڵ پەرچە كردرای هێزە ئەمنیەتییەكانی میسر بەرەوروو ببوونەوە.
هەواڵدەریی ئاناتولی بڵاوی كردەوە، ئەو ناڕازییانە بە نیشانەی دەستێوەردانەكانی رێژیمی ئێران لە كاروباری میسر و هەروەها پشتیوانی كردنی لە سووریە ئەو كارەیان كردووە.
ئەو ناڕازییانە كە سەلەفییەكان بوون، دروشمی دژی ئێرانیان لە دیوارەكانی دەورووبەریی ماڵی موجتەبا ئەمانی نووسیوە.
وڵاتی میسر و ئێران دوای ٣٤ ساڵ دووری لە یەكتر، پێوەندییەكان دەست پێكردۆتەوە و سەلەفییەكانی میسر لەو باوەڕەدان كە رێژیمی ئێران دەیهەوێپەرە بە شیعەگەریی لەو وڵاتەدا بدات.