کوردستان میدیا: خەڵکی ئاوایی نێ بە مەبەستی رێزگرتن لە یادی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە و رۆژی جیهانیی ژنان، پیشانگایەکی وێنەیان کردەوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەو پیشانگایە رێکەوتی ١٨ی رەشەمە بەڕێوەچوو و لەو رێوڕەسمی کردنەوەی ئەو پیشانگایەدا چەندین سروود و شێعر و وتار لەلایەن بەشداربوانەوە خوێندرایەوە و هەروەها مامۆستای ئاینی ئەو گوندەش چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.
خەڵکی ئەو ئاوایییە هەر بەو بۆنەیەوە وێنەی ٨ی مارس و کیمیابارانی هەڵەبجەیان لە شوێنە سەرەکییەکانی ئەو ئاوایییە هەڵواسی بوو.
هاووڵاتییەکی ئاوایی نێ بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای راگەیاند، لە کاتی بەڕێوەچوونی ئەو رێوڕەسمەدا ئاڵایەکی گەورەی کوردستان لە بەرزایی چیای شەڕگا هەڵکرابوو و دواتر لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە هێنرایە خوارێ.
ئەو هاووڵاتییە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ وتیشی: بەڕێوەبەرانی ئەو پیشانگایە لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەکانەوە مۆڵەتی فەرمیان بۆ کردنەوەی پیشانگاکە پێنەدرابوو و ئەوان سەرەڕای زەخت و گوشاری ناوەندە ئەمنیەتییەکان ئەو پیشانگایەیان کردەوە.