کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ئاوایی یەنگیجەی سەر بە مەریوان یادی كارەساتی هەڵەبجە كرایەوە

14:29 - 30 رەشەمه 2712

كوردستان میدیا: لە ئاوایی یەنگیجەی سەر بە بەخشی خاومیراوا چەندین چالاكی بەبۆنەی یاد كردنەوەی كارەساتی هەڵەبجە بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، كردنەوەی پێشانگا، دروست كردنی پەیكەر و زتنەوەی سروودی تایبەت بە یادی هەڵەبجە بەشێك لە چالاكییەكانی دانیشتوانی ئاوایی یەنگیجە بوون.

هەر لەو پێوەندییەدا شانۆیەكی تایبەتیش بە یادی كارەساتی هەڵەبجە لەلایەن موختار محەممەدییەوە بەڕێوە چوو.

بەشێكی بەرچاو لە هاووڵاتیانی ناوچەی مەریوانیش لەو رێوڕەسمەدا ئامادە بوون.